28 کوژراو لە توندوتيژييەکاني عێراقدا
پۆليسي عێراق ڕايگەياند کە ڕۆژي پێنجشەممە 25ي جووڵاي لانيکەم 28 کەس لە ئەنجامي توندوتيژييەکاني ئەو وڵاتە کوژراون.
بەپێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر لەزمان کوردپرێس: خوێناوي ترين تەقينەوە لە مێقداديە لە باکووري ڕۆژهەڵاتي بەغدا لەڕێگاي ئۆتۆمبێلێکي بۆمبڕێژکراوەوە بووە کە 14 کوژراوي لێکەوتۆتەوە.
پۆليسي عێراق ڕايگەياند کە ڕۆژي پێنجشەممە 25ي جووڵاي لانيکەم 28 کەس لە ئەنجامي توندوتيژييەکاني ئەو وڵاتە کوژراون.
لە کردەوەيەکي تيرۆريستي ديکەدا تەقينەوەي بۆمبێک لە نزيک ئاهەنگێکي زەماوەند لە ڕۆژئاواي شاري بهغدا 4 کهس کوژران.هەروەها لە 4 کردەوەي تيرۆريستي ديکەدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکاني عێراق لانيکەم 1ظ هاووڵاتي کوژران.لەماوەي چەند مانگي دواييدا چالاکي گرووپە توندڕەوەکان و ژمارەي کردەوەي تيرۆريستي لە عێراق ڕووي لەزيادبوون کردووە.