به‌شار ئه‌سه‌د له تيرۆر ڕزگاري بوو
سه‌رۆک کۆماري سووريا له هه‌وڵێکي تيرۆر و کردنه ئامانجي فڕۆکه‌که‌ي ڕزگاري بوو.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ي ئه‌لدياري چاپي لوبنان له هه‌وڵێکي تيرۆري به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماري سووريا هه‌واڵي دا.
له ڕاپۆرته‌که دا له‌مباره‌وه هاتووه: دوو فه‌رمانبه‌ري فڕۆکه‌خانه‌ي سه‌ربازيي ئه‌لمه‌زه له نێزيکي شاري ديمه‌شق پيلانيان داڕشتبوو تا له کاتي گه‌شتي ئاسمانيي فڕۆکه‌ي هه‌ڵگري ئه‌سه‌د له ڕێگاي ئەوسيسته‌مە مووشه‌کيەي که له قه‌ته‌ره‌وه هێنراوه، ئه‌و فڕۆکه‌يه بخه‌نه بەر ئامانج و ئه‌سه‌د تيرۆر بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماري سووريا له هه‌وڵێکي تيرۆر و کردنه ئامانجي فڕۆکه‌که‌ي ڕزگاري بوو.
ڕۆژنامه‌که ئه‌و که‌سانه به توندڕه‌وه‌کاني سه‌ر به به‌ره‌ي نوسره‌ت ده‌زانێت که به هاوکاريي ئه‌فسه‌راني هه‌ڵاتوو له ئه‌رته‌شي سووريا ده‌يانويست له به‌رزايي 150 مه‌ترييه‌وه فڕۆکه‌که‌ي ئه‌سه‌د بکه‌نه ئامانجي مووشه‌ک.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه ده‌زگاي هه‌واڵگريي ئۆردۆن ئه‌م پيلانه‌ي بۆ ده‌زگاي هه‌واڵگريي سووريا ئاشکرا کردووه.
ڕۆژنامه‌که باس له‌وه‌ش ده‌کات ئه‌گه‌ري زۆره ده‌زگاي هه‌واڵگريي قه‌ته‌رو تورکياش ده‌ستيان له‌م پيلانه‌دا هه‌بێت.
رادیو کردی