• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 242
  • شەممه 19/5/1392
  • رۆژژمێر :

کۆچي دوايي هۆنەري بەناوبانگي کورد

 

شێرکۆ بێکەس، کوڕي هۆنەري ناسراوي کورد، فايەق بێکەس پاش سێ مانگ مانەوەي لە سوێد بۆ چارەسەر کردني نەخۆشييەکەي، پاشنێوەڕۆي دوێنێ کۆچي دوايي کرد.   

  بە پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر؛ پاش ئه‌وه‌ي‌ له‌ مانگي‌ نيساني‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆي‌ تێکچووني‌ باري‌ ته‌ندروستيي ئەم شاعيره‌ ناسراوه‌ کورده، ره‌وانه‌ي‌ نه‌خۆشخانه‌کاني‌ وڵاتي‌ سويد کرابوو، به‌ڵام دوێنێ، بە داخ و کەسەرێکي زۆرەوە کۆچي‌ دوايي‌ کرد.

شێرکو بێکەس دانەري کۆمەڵە شێعري دەربەندي پەپوولە و دەيان کۆمەڵە شێعر و بەرھەمي ئەدەبيي ديکە، کۆمەڵگاي ئەدەب و وێژەي کوردەواريي بە جێهێڵاو پەيوەنديي کرد بە جيھاني ھەتا ھەتاييەوە.شێرکۆ بێکەس ،بەرەوەي خەڵاتي تۆخۆلۆسکي، کوڕي شاعيري‌ ناوداري‌ کورد فايەق بێکەس  لە (2/5/1940) لە شاري‌سلێماني لەدايک بوو‌، بەڕێزي لەگەڵ چەند نوسەرێكي تردا لە حەفتاكاني سەدەي رابردوو رەوتي روانگەيان دامەزراند، كە بە يەكێك لە گروپە چالاكەكاني بواري ئەدەبياتي كوردي لەو ماوەيەدا دادەنرێت .

شێرکۆ بێکەس، کوڕي هۆنەري ناسراوي کورد، فايەق بێکەس پاش سێ مانگ مانەوەي لە سوێد بۆ چارەسەر کردني نەخۆشييەکەي، پاشنێوەڕۆي دوێنێ کۆچي دوايي کرد

ئەم خاوەن قەڵەمە ماندوويي نەناسە لە سەردەمي ديکتاتۆرييەتي سەددام دا يەکێک لە ئەندامە نھێني و ھەرە چالاکەکاني ڕەوتي شۆڕشي نەياراني ڕژێمي ھەڵوەشاوەي بەعس لە نێو شاردا بوو، بەڕێزي لەجەنگەي خۆ سەپاندني بەکرێگيراواني بەعس بەسەر گەلي عێراق دا ھەميسان واز لە چالاکيي ئەدەبي ناھێنێ و بەرھەمەکاني خۆي بە ناوي نھێنيي (جوامێر) بڵاو دەکاتەوە کە کۆمەڵە شيعري (ئاوێنە بچکۆلەکان) بەرھەمي ئەو سەردەمەن.

سه حه رتی وی