بن لاده‌ني سووريا کوژرا
ژێده‌ره هه‌واڵييه‌کان ڕايانگه‌ياند؛ "ئه‌بوومالک شه‌هري'' ناسراو به "بن لاده‌ني سووريا" له باکووري "لازقييه" کوژراوه.
"ئه‌بوومالک شه‌هري" که شاروومه‌ندي سه‌عوودي بووه ، چه‌ندين ساڵ وه‌کوو يه‌کێک له سه‌رکرده‌کاني گرووپي تێرۆريستيي ئه‌لقاعيده له ئێراق و سووريادا چالاکي کردووه. ئه‌و که به‌رپرسي کوژران و قه‌ڵاچۆ کراني خه‌ڵک و هێزه‌کاني سوپاي سووريا دێته ئه‌ژمار ڕۆژي شه‌ممه له شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کاني سوپاي سووريا له باکووري حه‌ڵه‌ب کوژرا. ژێده‌ره هه‌واڵييه‌کان ئه‌مدواييه وێنه‌گه‌لێک له‌و تێرۆريسته سه‌عوودييه‌يان بڵاو کرده‌وه.
ماڵپەڕي راديو کوردي سوراني