هه‌واڵي دژبه‌يه‌ک له‌سه‌ر کوشتوبڕي کوردي سووريا
دامه‌زراوه‌ي مافي مرۆڤي watch Kurd ڕايگه‌ياندووه که بڵاوبوونه‌وه‌ي هه‌واڵي کۆمه‌ڵکوژي کورده‌کان له لايه‌ن هێزه‌کاني به‌ره‌ي نوسره‌ت له باکووري ئه‌و وڵاته ڕاست نييه که‌چي پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک ڕاي پێچه‌وانه‌ي هه‌يه.
سيامه‌ند حاجۆ، به‌رپرسي دامه‌زراوه‌ي مافي مرۆڤي watch Kurd له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌زگاي ڕووداو، وتي: هه‌واڵي کوژراني چوارسه‌د و په‌نجا ژن و منداڵي بێ ده‌ره‌تاني کورد له عه‌فرين ئێمه‌ي نيگه‌ران کرد که‌چي کارناساني دامه‌زراوه‌که سه‌رداني ناوچه‌که‌يان کرد و ده‌رکه‌وت که ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستي.
دامه‌زراوه‌ي مافي مرۆڤي watch Kurd ڕايگه‌ياندووه که بڵاوبوونه‌وه‌ي هه‌واڵي کۆمه‌ڵکوژي کورده‌کان له لايه‌ن هێزه‌کاني به‌ره‌ي نوسره‌ت له باکووري ئه‌و وڵاته ڕاست نييه که‌چي پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک ڕاي پێچه‌وانه‌ي هه‌يه.
وتيشي: هه‌موو وێنه و به‌ڵگه‌کانمان تاوتوێ کردووه و به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌يشتووين که له‌و ناوچه‌يه سي که‌س کوژران که ژماره‌يه‌کيان خه‌ڵکي سڤيل و چه‌ندين که‌سيشيان هێزي يه‌کينه‌کاني پاراستني گه‌لن.
سيامه‌ند حاجۆ له به‌شێکي وته‌کانيدا په‌يه‌ده به هاوکاريي ده‌وڵه‌تي ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار کرد و ڕايگه‌ياند که پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک ده‌يه‌وێت به بڵاوکردنه‌وه‌ي هه‌واڵي ناراست پڕوپاگه‌نده‌ي سياسي و حيزبي بۆ خۆي بکات بۆ ئه‌وه‌ي هاوکێشه‌کاني له باکووري سووريا له به‌رژه‌وه‌ندي په‌يه‌ده بگۆڕدرێن.
له لايه‌کي ديکه‌وه سه‌رچاوه سياسي و ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني نێزيک له په‌يه‌ده بۆ کوردپرێس ئاشکرايان کرد که وێنه و به‌ڵگه‌ي سه‌لمێندراويان له به‌رده‌ستدايه که کۆمه‌ڵکوژي له باکووري سووريا نيشان ده‌دات.
په‌يه‌ده ڕايگه‌ياندووه که به‌ڵگه‌کان ڕاده‌ستي ڕێکخراوه‌کاني مافي مرۆڤي ئه‌ورووپا ده‌کات.
کوردپرێس