مورسي ھەتا پانزە ڕۆژي تر بە دەستبەسەري دەمێنێتەوە
موحەممەد مورسي سەرۆک کۆماري دەستەڵات لێ سەندراوي ميسر بۆ ماوەي پانزە ڕۆژي تر بە دەستبەسەري دەمێنێتەوە.
بەپێي ڕاپۆرتي پەيامنێرەکەمان بەگێڕانەوە لە ميدياکاني جيھانەوە، دادگەي ميسر بڕياري داوه، ماوه‌ي ده‌ستبه‌سه‌ركردني محه‌مه‌د مورسي سەرۆک کۆماري دەستەڵات لێ سەندراوي ميسر به مەبەستي لێكۆڵينه‌وه‌ي زياتر بۆ ماوه‌ي پانزە رۆژي تر به دەستبەسەري ڕابگرێت.
ئامانج له درێژكردنه‌وه‌ي ماوه‌ي ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه بۆ لێكۆڵينه‌وه لەبارەي چه‌ندين تۆمه‌تي ديكه له‌وانه سيخوڕي كردن بۆ بزوتنه‌وه‌ي حه‌ماسي فه‌ڵه‌ستين به مەبەستي ئه‌نجامداني كاري "دوژمنكارانه دژ به ميسر" ڕاگەيەندراوە.
ماوه‌ي ده‌ستبه‌سه‌ركردني محه‌مه‌د مورسي سەرۆک کۆماري دەستەڵات لێ سەندراوي ميسر به مەبەستي لێكۆڵينه‌وه‌ي زياتر بۆ ماوه‌ي پانزە رۆژي تر به دەستبەسەري ڕابگرێت.
شياوي باسە موحەممەدمورسي كه رۆژي سێي ته‌موز له ئەنجامي کودتايەکي لەشکرياني ميسرەوه له‌سه‌ر كارلابرا چه‌ندين تۆمه‌تي وەک" ئه‌نجامداني كاري دوژمنكارانه و هێرشه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كاني پۆليسي ميسر" و "هێرشكردنه سه‌ر ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازاني سوپا " و "هێرشكردنه سه‌ر گرتوخانه‌كان و تێكداني بيناكانيان "و "ئاگرتێبه‌رداني به ئەنقه‌ستي گرتوخانه‌ي وادي نه‌ترون" ي خراوەتە پاڵ.
سایتی رادیو کوردی