ئه‌مه‌ريکا هێرش ده‌کاته سه‌ر سووريا
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا پاش کۆبوونه‌وه‌ي سه‌رۆک کۆمار و کۆنگره‌ي ئه‌و وڵاته هه‌واڵي هێرش بۆ سه‌ر سوورياي ڕاگه‌ياند.
به پێێ هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له بي بي سي: هه‌يني 30ي ئه‌گێست/8ي خه‌رمانان، جان کێري، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا پاش کۆبوونه‌وه و ڕاوێژي باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماري ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌رکرده‌کاني کۆنگره، ڕايگه‌ياند که ئۆباما به دواي ڕاوێژ له‌گه‌ڵ کۆنگره بڕياري داوه بۆ هێرش بۆ سه‌ر سووريا به ئامانجي سزاداني ده‌وڵه‌تي ئه‌و وڵاته و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕواني وه‌رگرتني ڕه‌زامه‌ندي ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان نابێت.
ئه‌م بڕياره‌ي ئه‌مه‌ريکا به دواي ئه‌وه‌ي دێت که ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ي حەوتەي ڕابردوو هه‌واڵي ئه‌نجام داني هێرشێکي کيميايي له هاوێري ديمه‌شق بڵاو کرايه‌وه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه که ڕووسيا ڕايگه‌ياندووه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نييه بيسه‌لمێنێت ده‌وڵه‌تي به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماري سووريا په‌ناي بۆ چه‌کي کيميايي بردبێت و پێده‌چێت ئه‌م هێرشه له لايه‌ن به‌رهه‌ڵستکارانه‌وه ئه‌نجام درابێت.
به‌ڵام جان کێري جه‌ختي کرده‌وه ده‌زگاي هه‌واڵگري ئه‌مه‌ريکا پاش لێکدانه‌وه‌ي زۆري زانيارييه‌کان هيچ گومانێکي نييه که ئه‌سه‌د چه‌کي کيميايي به‌کارهێناوه و ئاماژه‌ي به‌وه دا، که پێش هێرشه‌که فه‌رمان دراوه‌ته هێزه‌کاني ده‌وڵه‌تي سووريا ده‌مامکي دژي گازي کيميايي به کار بێنن.
سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ش که داني نا به وه‌ڕه‌زبووني خه‌ڵکي ئه‌مه‌ريکا له تێوه‌گلاني ئه‌و وڵاته له شه‌ڕه درێژخايێنه‌کان، جه‌ختي کرده‌وه ئه‌مه‌ريکا له‌سه‌ريه‌تي له‌به‌رانبه‌ر به‌کارهێناني چه‌کي کيميايي هه‌ڵوێسته‌ي هه‌بێت و بێگومان ده‌ستێوه‌رداني سه‌ربازي ئه‌مه‌ريکا له سووريا هه‌ڵمه‌تێکي سنووردار و کورت ماوه‌يه به ئامانجي سزاداني به‌شار ئه‌سه‌د و جياوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي له عێراق و ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت ليبيا، ئه‌نجام درا.
به وته‌ي وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا بێده‌نگ بووني ئه‌و وڵاته له‌به‌رانبه‌ر په‌نابردن بۆ چه‌کي کيميايي له سووريا، ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ دووپات بوونه‌وه‌ي ئه‌م تاوانه له لايه‌ن ديکه‌ي وڵاتان و له‌وان کۆرياي باکوور.
له لايه‌کي ديکه‌وه ده‌يڤيد کامێرۆن، سه‌رۆک وه‌زيراني به‌ريتانيا ڕايگه‌ياند که په‌رله‌ماني وڵاته‌که‌ي ده‌نگي نه‌داوه‌ته پێشنياره‌که‌ي بۆ به‌شداري کردني به‌ريتانيا له هێرشي ئه‌مه‌ريکا بۆ سه‌ر سووريا و به‌و پێيه له‌نده‌ن به‌شداري هێرش بۆ سه‌ر سووريا ناکات.