ئۆباما: سووريا نابێته عێراقێکي تر
سه‌رۆک کۆماري ئه‌مه‌ريکا هاوپه‌يوه‌ند به سووريا، ڕايگه‌ياند: ئه‌مه‌ريکا به‌نيازه هێرشي سه‌ربازي سنووردار بکاته سه‌ر سووريا بۆ ئه‌وه‌ي ڕێگري بکات له دووباره بوونه‌وه‌ي هێرشي کيميايي له‌و وڵاته.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆيتێرز؛باراک ئۆباما به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌يکه وڵاته‌که‌ي هێرشێکي به‌رته‌سک ده‌کاته سه‌ر سووريا وتي: نايانه‌وێت شه‌ڕێکي پڕخه‌رج و درێژخايه‌ن وه‌ک ئه‌فغانستان و عێراق ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
ئۆباما له لێدواني حه‌وتانه‌ي خۆي‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ي ئه‌گێست/16ي خه‌رمانان،ڕايگه‌ياند: ئه‌م جاره شه‌ڕ سووريا ناکاته عێراق و ئه‌فغانستانێکي ديکه و ئه‌وه‌ي ئێمه له‌سه‌ري سوورين هه‌م له‌باري کاته‌وه و هه‌م له‌باره‌ي ڕووبه‌ره‌وه به‌ربڵاونييه و سنوورداره.
وتيشي: ئامانج له‌و هێرشه ته‌نيا وه‌ستاندني ده‌وڵه‌تي سووريايه به وته‌ي ئه‌و له "کۆمه‌ڵکوژي" زياتر و لاواز کردني تواناکاني.
سه‌رۆک کۆماري ئه‌مه‌ريکا جه‌ختيشي کرد: ده‌زانم گه‌لي ئه‌مه‌ريکا پاش ده ساڵ شه‌ڕ ماندوون و هه‌ر بۆيه ئێمه نامانه‌وێت هێزه‌کانمان ڕه‌وانه‌ي گه‌رمه‌ي شه‌ڕي که‌سێکي تر بکه‌ين.
زياديشي کرد که نه‌بووني کاردانه‌وه به هێرشه کيمياييه‌که‌ي 21ي ئووت هه‌ڕه‌شه‌يه له ئاسايشي نيشتيماني ئه‌مه‌ريکا چونکوو به‌ختي هێرشي کيميايي له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تي سووريا، گرووپه تيرۆريستييه‌کان و ديکه‌ي وڵاتان زياتر ده‌کاته‌وه.
ئۆباما وتي: ئێمه ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کاني ئه‌مه‌ريکاين و ناتوانين چاومان به ڕووي ڕووداوه‌کاني سووريا بنووقێنين.
ڕاشيگه‌ياند: ئه‌نداماني کۆنگره‌ي ئه‌مه‌ريکا نابێت له به‌رانبه‌ر به‌کارهێناني چه‌کي کيميايي له سووريا خه‌مسارد بن.