• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 228
  • چوار شەممه 20/6/1392
  • رۆژژمێر :

نيگەراني وەزيراني دەرەوەي ئێران و عێراق لە ڕووداني شەڕێکي ديکە لە ناوچەکەدا

 

وەزيراني دەرەوەي کۆماري ئيسلاميي ئێران و عێراق ، نيگەرانيان دەربڕي لە قەوماني شەڕێکي ديکە لە ناوچەکەدا .

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا، محەممەد جەواد زەريف وەزيري دەرەوەي ئێران ڕۆژي  يەکشەممە لە ديدار لەگەڵ هۆشيار زێباري هاوتاي عێراقيي خۆي سەبارەت بە پرسەکاني دوولايەنە لەوان پرسي سووريا  باس و ڕاوێژي  کرد.

زەريف وێڕاي نيگەراني دەربڕين لە ئاڵۆزييەکاني ئێستاي سووريا و هەڕەشەي هەندێ  وڵات بۆ دەست پێ کردني شەڕێکي ديکە لە ناوچەکە وتي: ئێران و عێراق بەشێوەي هاوبەش بۆ پێشگيري کردن لە قەوماني ئەم شەڕە  هەوڵ دەدەن.

لەم ديدارەدا هۆشيار زێباريش وێڕاي پێداگري کردن لەسەر پەرەي پێوەنديي دوو لايەنە، ڕوانگەي وڵاتەکەي  سەبارەت بە نيگەرانييەکاني ناوچەيي لەوان ڕووداوەکاني سووريا و قەوماني شەڕ لەم وڵاتەي  شي کردەوە.

وەزيري دەرەوەي ئێران هەروەها لە درێژەي  ديدارەکاني دا  لەگەڵ کاربەدەستاني بەغدا،  لە ديدار لەگەڵ  سەيد عەمار حەکيم، ڕێبەري ئەنجومەني باڵاي ئيسلاميي عێراق ڕوانگەي تاران و بەغداي  بەرامبەر فيتنە ي ئاييني ، توندڕەويي و مەترسيەکاني شەڕي  سووريا بە هاوبەش زاني .

سەرچاوه: ماڵپەڕي سەحەر تي وي