مه‌رجي ئه‌مه‌ريکا بۆ هێرش نه‌کردنه سه‌ر سووريا
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تي سووريا سه‌رجه‌م جيهازاتي کيميايي خۆي له سنووره‌کاني ئه‌و وڵاته بباته ده‌ره‌وه ده‌توانێت ڕێگري بکات له گورزه سه‌ربازييه‌که‌ي ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کان.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: جان کێري ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ي سێپتێمبێر/ 18ي خه‌رمانان، له کۆنفڕانسێکي ڕۆژنامه‌واني هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڤيليام هێگ، هاوتا بريتانيه‌که‌ي مه‌رجي ئه‌مه‌ريکا بۆ ڕاگرتني هێرشي سه‌ربازي دژي ده‌وڵه‌تي سوورياي ئاشکرا کرد.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تي سووريا سه‌رجه‌م جيهازاتي کيميايي خۆي له سنووره‌کاني ئه‌و وڵاته بباته ده‌ره‌وه ده‌توانێت ڕێگري بکات له گورزه سه‌ربازييه‌که‌ي ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کان.
کێري ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تي به‌شار ئه‌سه‌د ده‌يه‌وێت هێرشي سه‌ربازي ئه‌مه‌ريکا له‌سه‌ر سووريا بوه‌ستێت ده‌بێ تا کۆتايي حه‌وته‌ي داهاتوو پاشکه‌وته کيمياييه‌کاني له خاکي ئه‌و وڵاته بباته ده‌ره‌وه و ڕاده‌ستي کۆمه‌ڵگاي نێونه‌ته‌وه‌يي بکات.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا هاوکات جه‌ختيشي کرد که ئه‌وان دڵنيان ده‌وڵه‌تي سووريا ئاماده نييه ئه‌و گه‌ڵاڵه قبووڵ بکات.
جان کێري ڕاشيگه‌ياند : په‌يوه‌ندييه دوو لايه‌نه‌کاني نێوان ئه‌مه‌ريکا و بريتانيا به تۆکمه‌يي ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌رچي له‌نده‌ن ئاماده نييه به‌شداري له شه‌ڕي سووريا بکات.