ئەڤريلي 2014، هەڵبژاردني پارلەماني عێراق
هه‌ڵبژاردنه‌کاني ئەنجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق، له مانگي ئەڤريلي 2014 دا ئه‌نجامده‌درێت.
بە پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر؛ ئه‌ندامێکي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق ئاشکراي کرد، هه‌ڵبژاردنه‌کاني ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران له واده‌ي خۆي‌دا ئه‌نجامده‌درێت و به هيچ شێوه‌يه‌ک هه‌ڵبژاردني په‌رله‌مان دواناخرێت.
ئه‌رشه‌د زێباري، ئەندامي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق له‌سه‌ر فراکسيۆني ئه‌لعێراقيه، له‌لێدوانێکدا بۆ ناوه‌ندي هه‌واڵي عێراقي رايگه‌ياند: کۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌کاني عێراق پێويستي به شه‌ش مانگ هه‌يه بۆ تەواوکردني ئاماکاده‌کارييه‌کاني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران و به‌و پێيه‌يش هه‌ڵبژاردنه‌کان له مانگي ئەڤريلي 2014 دا ده‌بێت.زێباري ئاماژه‌ي به‌وه‌شکرد که زۆربه‌ي کوتله سياسييه‌کاني ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ره‌تي ده‌که‌نه‌وه که ماوه‌ي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران درێژبکرێته‌وه و داوا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ي خۆي‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
ماڵپەڕي کانالي ئاسماني سەحەر