پوتين: په‌لاماري سه‌ر بازي بۆ سه‌ر سووريامان قه‌بووڵ ني يه
"ڤيلادمير پوتين: خۆوه‌رداني سه‌ربازيي له سووريا به بێ پشت ڕاست کردنه‌وه‌ي ئه‌نجومه‌ني ئاسايش کرده‌وه‌يه‌کي نائاوه‌زمه‌ندانه و ناياساي يه.
"ڤيلادمير پوتين" سه‌رۆک کۆماري ڕووسيا به پێداگري له سه‌ر هه‌ڵوێستي کوڕه‌که‌ي به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ي سووريا رايگه‌ياند: خۆوه‌رداني سه‌ربازيي له سووريا به بێ پشت ڕاست کردنه‌وه‌ي ئه‌نجومه‌ني ئاسايش کرده‌وه‌يه‌کي نائاوه‌زمه‌ندانه و ناياساي يه.
به پێي ڕاپۆرتي ئيرنا به گێرانه‌وه له ڕيانووستي؛ پوتين ڕۆژي هه‌يني له دانيشتني ڕێکخراوي هاوکاريي شانگهاي له پێته‌ختي قرقيزستان وتي: هه‌وڵي ديپلۆماسيانه له چه‌ن ڕۆژي ڕابردوودا ، مه‌ترسيي په‌لاماري سه‌ربازي بۆسه‌ر سوورياي که‌م کرده‌وه . ناوبراو وتيشي: پێشنياري ڕووسيا له‌مه‌ڕ کۆنترۆڵي نێوده‌وڵه‌تي به سه‌ر چه‌که‌مه‌ني شيمياييي سووريا، له‌م ڕه‌وته‌دا ده‌ورێکي گرينگي گێڕا.
سایتی رادیو سورانی