وه‌فاداري له نێوان هاوسه‌راندا
دونيا به‌رده‌وام بۆ هه‌موو که‌سێک به يه‌ک شێوا به‌ڕێوه ناچێت و نابێت که‌س چاوه‌ڕواني ئه‌وه بێت که ژياني ئه‌و هه‌ميشه‌و له هه‌موو کاتێکدا لێوڕێژ بێت له خۆشي و کامهراني و سه‌رکه‌وتن. له ڕاستيدا ژيان تێکه‌ڵاوێکه له ته‌واوي خه‌م و شادييهکان . هه‌ر بۆيه پيويسته مرۆڤ چاوه‌ڕواني ئه‌وه‌ي له لا بێت که جار وبار بکه‌وێته به‌ر زه‌بري ژيان و کێشه گه‌وره‌و بچووکه‌کان بێنه سه‌ر ڕێگاي. بۆي هه‌يه ئه که‌سه که ئێستا خاوه‌ن کار و پێشه و داهات و ساماني باشه به‌ياني په‌ککه‌وته بێت و له ماڵ داکهويت و موحتاجي نانێک بێت، بۆي هه‌يه ئه‌و که‌سه که ئێستا له‌شي ساغه و له سه‌لامه‌ت و بێعهيبيدايه، به‌ياني تووشي نهخۆشيني زۆر سه‌خت و دژوار بێت، ڕه‌نگه ئه‌و که‌سه وا ئێستا خاوه‌ن ڕوخساري زۆر جوانه، سبه‌ينێ له به‌ر ڕووداوێک جواني خۆي له ده‌ست بدات.
ڕه‌سمي وه‌فاداري ئه‌وه‌يه که هه‌ردوو لايه‌ني ژن و مێرد سوور بن له سه‌ر پهيمان و به‌ڵێني زه‌واج و ژياني هاوبهشيان. ئێمه ده‌بينين بڕێ جار که پياو تووشي شکستي ماڵي ده‌بێت و ده‌که‌وێته هه‌ژاري و نه‌مان يان ڕه‌وانه‌ي زيندان ده‌کرێت، يان نه‌خۆش و په‌ککه‌وته ده‌بێت، ژن به جێي دێلێ و به دواي ژياني خۆي‌دا ده‌چێت. دياره ئه‌مه ڕه‌سم وه‌فا نييه.
ڕه‌نگه ئيستا پرسيار بکه‌ن که ئه‌م پێشه‌کييه چ پێوه‌ندييه‌کي به باس و بابه‌تي وه‌فاداري له نێوان هاوسه‌راندا هه‌يه؟ له وڵامي ئه‌م پرسياره‌دا ئه‌بێ بڵێين: مه‌به‌ست له‌م پێشه‌کييه ئه‌وه‌يه که هاوسه‌ران له کاتي زه‌واج و ده‌سپێکردني ژياني هاوبه‌ش، بڕيار ئه‌ده‌ن بۆ ماوهيکي دوور و درێژ له هه‌موو حاڵێکدا، له هه‌ژاري و دهوڵهمهنديدا، له نه‌خۆشين و لهشساغيدا، له هات و نه‌هات و له سه‌رکه‌وتن و بنکهوتندا، ئاگادار و پارێزه‌ري يه‌کتر بن و وهفايان له به‌رامبه‌ر يهکتردا بێت.
ڕه‌سمي وه‌فاداري ئه‌وه‌يه که هه‌ردوو لايه‌ني ژن و مێرد سوور بن له سه‌ر پهيمان و به‌ڵێني زه‌واج و ژياني هاوبهشيان. ئێمه ده‌بينين بڕێ جار که پياو تووشي شکستي ماڵي ده‌بێت و ده‌که‌وێته هه‌ژاري و نه‌مان يان ڕه‌وانه‌ي زيندان ده‌کرێت، يان نه‌خۆش و په‌ککه‌وته ده‌بێت، ژن به جێي دێلێ و به دواي ژياني خۆي‌دا ده‌چێت. دياره ئه‌مه ڕه‌سم وه‌فا نييه.
له لايترهوه ئێمه ده‌بينين هه‌ندێ له پياوان له کاتي هه‌ژاري و دهسکورتيدا له گه‌ڵ ئافرهتهکهياندا باشن به‌ڵام هه‌ر که پاره و سامانيان زۆر بوو ژنێکيتر دێنن و ڕه‌سمي وه‌فاداري وه‌لاوه ده‌نن. يان هه‌ندێ پياويتر تا ئه‌و ده‌مه که ژنهکهيان گه‌نج و جوان و ڕازاوهيه له گه‌ڵيا باشن به‌ڵام کاتێک ژنهکهيان تۆزێک پير ده‌بێت به دواي ژني جوان و گه‌نجدا ده‌چن، دياره ئه‌مه‌ش ڕه‌سمي وه‌فا نييه و ژن و مێرد ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام له هه‌موو حاڵێکدا ئاگاداري يه‌کتر بن و له به‌رامبه‌ر پهيمان و به‌ڵێني ژياني هاوبهشياندا، به‌وه‌فا بن.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک