هاوسه‌رگيري نا دڵخواز
بار و دۆخي کۆمه‌ڵايه‌تي و کلتووري کۆمه‌ڵگه به هۆي ناڕێکوپێکي له لايه‌نێکه‌وه و ئاڵۆزي له لهێيکي تره‌وه ناتوانێت بواري پێويست بۆ هاوسهرگيرێيکي ڕاسته‌قينه و خاوێن به دي بێنێت . نا هاوسه‌نگي جێنسي و زۆر بووني کيژان له به‌رانبه‌ر کۆڕان ، گۆشاره ئابووريهکان بۆ پێک هێناني ژيانێکي خوازراو ، بار و دۆخي کلتووري کۆمه‌ڵگه و ئه‌و بنه‌ما و ڕچه پێشينيانهي که بههرهي کاري خۆيان له ده‌ست داوه و ئيکس پايێر بوون به‌ڵکوو بههرهي کاري نهرێتيێان هه‌يه ، گۆڕاني بيرۆکهکان و بايه‌خه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان و ... هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستيان داوه‌ته يه‌ک و هاوسه‌رگيري چاک و خاوێن و پێک هێناني ژيانێکي هاوسه‌رگيري به‌رده‌وام و خۆڕاگريان بۆ زۆربه‌ي گه‌نجاني وڵات سه‌خت و دژوار کردوه . له‌م بار‌و دۆخه‌دا زۆرێک له لاوه‌کان له خێري پێک هێناني ژيانێکي هاوسه‌رگيري وازيان هێناوه و ژياني تاکێيان هه‌ڵبژاردوه و پێيان خۆشتره به هۆمێدي ئه‌و ڕۆژه‌ي که ئه‌م بار و دۆخه بگۆڕێت .
بار و دۆخي کۆمه‌ڵايه‌تي و کلتووري کۆمه‌ڵگه به هۆي ناڕێکوپێکي له لايه‌نێکه‌وه و ئاڵۆزي له لهێيکي تره‌وه ناتوانێت بواري پێويست بۆ هاوسهرگيرێيکي ڕاسته‌قينه و خاوێن به دي بێنێت .
هێندێکي تر به ئاره‌زوه بهرزهفڕيهکانيان ، ئه‌که‌ونه ناو داوي به‌رز بوونه‌وه‌ي جێگاي کۆمه‌ڵايه‌تي خۆيان به هاوسه‌رگيري کردن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه ناودار و دهوڵهمهندهکاني کۆمه‌ڵگه يان هاوسه‌رگيري له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ي که له وڵاتي بێانهدا ده‌ژين .
بڕێکي تر به داخي ئه‌وه‌وه که ناتوانن له گه‌ڵ دڵخوازي خۆيان ژياني هاوسه‌رگيري پێک بێنن ناچار په‌نا دێنن بۆ هاوسه‌رگيري به‌رژه‌وه‌ندي و قازانجي که ئه‌وه‌ش ده‌ور و به‌ري به ناويستي و سنووردارێتي کۆمه‌ڵايه‌تي و گۆشاري کۆمه‌ڵايه‌تي و بنه‌ماڵه‌يي گيراوه . ئه‌مانه به قسه‌ي خۆيان ده‌سووتێن و دهساچن به‌ڵام ده‌نگ ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که به‌ڵێنيان داوه به جلي سپي بڕۆنه ماڵ شوو و به جلي سپي بێنه ده‌ره‌وه ( واته کفني مردن) . هێندێکي تريشيان ئازاترن و له‌و هاوسه‌رگيريه نادڵخوازهي که کردوويانه په‌شيمانن که له ڕووي ناگايي و نه‌زاني و ناچاري بوه ، و ڕێگاي دادپهروهريهکان و مه‌حکه‌مه‌کان ده‌گرنه به‌ر و جه‌ند مانگ و ساڵ له نێو ڕێگاي مه‌حکه‌مه‌کان سه‌رگه‌ردانن تا بتوانن جيا ببنه‌وه له هاوسه‌ره‌که‌يان و ته‌ڵاق بگرن .
وه له کۆتايێدا هێندێکي تريش به نۆرم شکێني و بي وفايي ، ئه‌و هاوسه‌رگيريه ناخوازراوه له ڕوواڵه‌ته‌وه درێژه ده‌ده‌ن به‌ڵام به جۆرێک ته‌ڵاق و جيايي سۆزداري ه عاتێفي دڵيان له لاي که‌سێکي ترهوهيه و به پهنامهکي هێلانهێيکي تر درۆست ده‌که‌ن بۆ خۆيان . جۆره‌کان و شکڵهکاني هاوسه‌رگيري نه‌خوازراو که ڕێشهي ته‌ڵاق و جيا بوونه‌وه‌يان له خۆ گرتوه ته نيا ئه‌مانه نيه که له سه‌ره‌وه باسمان کرد به‌ڵکوو ئهتوانين جۆريتريش ناو ببه‌ين . به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ژيانه بێ سامان و سه‌ر لێ شێواوانه يه‌ک پێخاميان هه‌يه ؛ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌يه که : هاوسه‌رگيري نه‌خوازراو ڕێشهي ته‌ڵاق و جيا بوونه‌وه‌يه . وه‌رن هه‌موومان وهرين به ناسيني پرس و کێشه‌کاني ئه‌م بابه‌ته له کۆمه‌ڵگه و تێکۆشان بۆ راست کردنه‌وه‌يان بواري هاوسه‌رگيري پاک و خاوێن و راسته‌قينه و ژياني به‌رده‌وام بۆ لاوه‌کان پێک بێنين .
دۆکتۆر مۆحسێن به‌هه‌شتي پوور