ئۆباما له‌گه‌ڵ بوودجه‌ي حکومه‌تي ئه‌مريکا
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ده‌سپێبووني دانوستاني دێموکرات و کۆمارييه‌کاني ئه‌مريکا سه‌باره‌ت به بوودجه، سه‌رۆک کۆماري ئه‌و وڵاته به‌ته‌له‌يفون له‌گه‌ڵ ياسادانه‌راني هه‌ڵکه‌وته‌ي پارتي دێموکرات وتووێژي کرد.
به‌پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي شين هۆوا؛ باراک ئۆباما له پرێس کۆنفرانسه ته‌له‌يفونييه‌که‌ي له‌گه‌ڵ"هه‌ري ريد"سه‌رۆکي زۆرينه‌ي سێنا، "نانسي پلوسي"سه‌رۆکي که‌مينه‌ي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران،"پێتي موراي"سه‌رۆکي لێژنه‌ي بوودجه‌ي سێناو "جاش ئێرنێست"،وته‌بێژي کۆشکي سپي ، له‌واني ويست ڕێکارێک بۆ کێشه‌و گرفته‌کاني بوودجه بدۆزنه‌وه‌و له‌و ئاراسته‌دا، تيشک بخه‌نه‌سه‌ر گه‌شه‌ي ئابووري و ڕه‌خساندني هه‌لي کارکردن بۆ خێزانه‌کاني چيني مامناونجي. ئه‌وه له‌حاڵێکدايه که حه‌وته‌ي داهاتوو دانوستاني دێموکرات و کۆماريخوازاني ئه‌مريکا له‌باره‌ي بوودجه ده‌س پێ ده‌کرێت.
ماوه‌يه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، ڕێک نه‌که‌وتني دێموکرات وکۆمارييه‌کان له‌سه‌ر بوودجه‌م بووه‌هۆي داخراني به‌ش گه‌لێکي حکومه‌تي ئۆباما بۆ ماوه‌ي شانزده ڕۆژ.