روحاني : هه وڵي ده‌وڵه‌تي ئێران چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌ي گه‌مارۆکانه
سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران وتي ، هه‌موو هه‌وڵي ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌ي گه‌مارۆکانه به پێي گه‌وره‌يي نه‌ته‌وه‌يي ئێران .
به پێي ڕاپۆرتي ناوه‌ندي ڕاگه‌ياندني سه‌رۆک کۆماري حه‌سه‌ن روحاني ، سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران ئێواره‌ي دووشه‌مه له تاران وتي ، ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات تا مافه‌کاني نه‌ته‌وه‌ي ئێران بپارێزێ و بێتوو شێوازي گه‌وه‌ره‌يي بۆ ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌ري گرفته‌کان گرنگ نه‌بێ زۆر به ئاساني وه له دانيشتنێکدا کاره‌که ته‌واو ده‌بێ . روحاني به ڕاشکاوي وتي ، گه‌يشتن به ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌ري گرفته‌کان کاتي پێويسته و ئه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕواني ده‌کرێ تا کۆتايي ئه‌مساڵ يه‌که‌م هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ري گرفته‌کان هه ڵگيردرێ . روحاني هه‌روه‌ها ڕێگه‌چاره‌ي بنه‌ڕه‌تي نه‌هێشتني گرفته‌ئابووريه‌کاني هه‌وڵ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ي سه‌رچاوه‌کاني داهاتي ئێران زاني و وتي ، گه‌مارۆکان ئێستاکه گرفتێکي شوێندانه‌ره به‌ڵام سه‌رباري دژواريه‌کاني تێپه‌ڕين له‌و نامومکن نيه .