ژێنێڤ چاوه‌ڕێي ڕێککه‌وتني ناڤۆکي ده‌کات
دوو ڕۆژ دانوستاني ناڤۆکي له نێوان ئێران و شه‌ش زلهێري جيهان له ژێنێڤ به کۆبوونه‌وه‌ي وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي و ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کان و به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي يه‌کێتي ئه‌ورووپا کۆتايي هات و بڕياره ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانوستانه‌کان بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتنێک به‌رده‌وام بێت.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئاژانسي هه‌واڵي کۆماري ئيسلامي ئێران (ئيرنا)، کۆبوونه‌وه‌ي محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيري ده‌ره‌وه و گه‌وره دانوستانکاري ئێراني، جان کێري، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا و کاترين ئه‌شتۆن، به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي يه‌کێتي ئه‌ورووپا و گه‌وره دانوستانکاري گرووپي وڵاتاني 1+5 کاژێر 23 و 25 خوله‌کي هه‌يني شه‌و (8ي نۆڤێمبێر) و پاش دو خول دانوستاني چڕي پێنج کاژێري، کۆتايي هات.
هيچ کامه له به‌شداربووان له دانوستانه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆک و ئه‌نجامه‌کان لێدوانيان نه‌دا، ته‌نيا جان کێري ڕايگه‌ياند: به‌وپه‌ڕي تواناوه دانوستان ده‌که‌ين.
بڕياره ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاژێر هه‌شت و 30 خوله‌ک به‌کاتي ژێنێڤ، دانوستانه‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه.
گفتوگۆکان بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتننامه‌يه‌که له‌پێناو نه‌هێشتني ناکۆکييه‌کاني نێوان لايه‌نه‌کان.
دانوستاني نێوان وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ئێران و ئه‌مه‌ريکا و دانوستانکاري باڵاي 1+5 پاش ئه‌وه به‌ڕێوه‌چوو که گفتوگۆي نێوان جێگران و کارناساني لايه‌نه‌کان گه‌يشته قۆناغي هه‌ستيار و پێويستيي به بڕياردان له ئاستي باڵاي ده‌کرد.
جان کێري ئێواره‌ي هه‌يني پاش گه‌يشتن به ژێنێڤ له‌باره‌ي هۆکاري سه‌فه‌ري چاوه‌ڕواننه‌کراو و به‌شداري له دانوستانه‌کان وتي: هێشتاکه نه‌گه‌يشتوينه‌ته ڕێککه‌وتن و من هاتووم که له نێوان ئێران و 1+5 ڕێککه‌وتن بکرێت.
به‌هۆي هه‌ستياريي دانوستانه‌کان و ويستي لايه‌نه‌کان بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتن جگه له جان کێري، لۆران فابيوس، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي فه‌ڕه‌نسا، ويليام هێگ، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي به‌ريتانيا و گيدو وێسترۆله، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌ڵمانيا به‌شدارييان له دانوستاني ناڤۆکي ژێنێڤ له‌گه‌ڵ ئێران کردووه.
بڕياره ئه‌مڕۆش وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ڕووسيا و چين به‌شداريي له دانوستانه‌کان بکه‌ن.
به گوێره‌ي ئه‌م هه‌واڵه؛ به به‌رزبوونه‌وه‌ي ئاستي دانوستانه‌کان له نێوان ئێران و 1+5 بۆ وه‌زيراني ده‌ره‌وه، گه‌يشتن به ڕێککه‌وتنێک به‌هێزتره له هه‌ر کاتێکي ديکه.