مالکي جارێ ناچێته تورکيا
سه‌فه‌ري سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق بۆ تورکيا بۆ کاتي کۆبوونه‌وه له‌مه‌ڕ پێکهاتني ئه‌نجومه‌ني باڵاي هاوکارييه‌کاني دوو وڵات دواخرا.
به‌پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي کوردپرێس؛ "ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو"وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي تورکيا پاش نيوه‌ڕۆي ڕۆژي يه‌کشه‌ممه پاش ديدار له‌گه‌ڵ"هۆشيار زێباري"وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێراق ، له‌پرێس کۆنفرانسێکي هاوبه‌شدا ڕايگه‌ياند: "ناوچه‌که‌مان به‌ڕاده‌ي پێويست ، شايه‌تي ڕژاني خوێني مرۆڤه بێتاوانه‌کان و توندوتيژيي بووه‌و ئێستا پێويسته ئێمه ده‌ست بده‌ينه ده‌ست يه‌کتري هه‌تا ئاشتي و سه‌قام جێگيربکه‌ين. من هيوادارم هاوکاريي نێوان ئێراق و تورکيا به‌پێي خاڵه هاوبه‌شه مێژووييه‌کانمان تادێ پته‌وتر بێت و بتوانين يارمه‌تي يه‌کتر بده‌ين". وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي تورکيا هه‌روه‌ها وتي: مانگي زاييني داهاتوو"جه‌ميل چيچه‌ک"سه‌رۆکي په‌رله‌ماني تورکيا سه‌رداني به‌غدا ده‌کات و هيوامانه کارناساني دوو وڵات له مانگي داهاتوودا کۆببنه‌وه‌و ژێرخانه‌کان و به‌رنامه‌کاني ئه‌نجومه‌ني باڵاي هاوکارييه ستراتژيکييه‌کاني تورکياو ئێراق ، گه‌ڵاڵه‌ڕێژي بکه‌ن و به‌ڕێز"نووري مالکي"سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراقيش پاش ئه‌و دانيشتنه، سه‌رداني تورکيا ده‌کات. هۆشيار زێباريش وێڕاي ئاماژه به گرينگي و په‌ره‌ي په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌کاني ئێراق و تورکيا، ڕايگه‌ياند که له ديداره‌کاني له‌سه‌ر چالاک کردنه‌وه‌ي ئه‌نجومه‌ني باڵاي هاوکارييه ستراتژيکييه‌کاني نێوان دوو وڵات ، ڕێککه‌وتوون .
رادیو کوردی