• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 444
  • شەممه 2/9/1392
  • رۆژژمێر :

ئامۆژگارييەکاني کارەساتي کەربەلا

ئيمامي حسەين(ع) بەشێوەيەکي بەبڕشتانە پرسي مەترسيي لاداني وەبير دەھێنايەوە و وەکوو لادان لە ڕێبازي سەرەکيي ئيسلام باسي دەکرد.

بەڕێزي لە وەسيەتێکدا کە لەکاتي بەجێ ھێڵاني مەککە نووسيي دواي شايەتي دان بۆ تاکانەيي خودا جەختي کردووە کە: «و اني ما خرجت عشراً‌و لا بطراً و لا ظالماً ولا مفسداً» واتە: با تووشي ھەڵە نەبن، با پڕوپاگەندەچيەکان نەيەن و باسي ئەوە بکەن کە گوايە حسەيني کوڕي عەليش وەک ئەوانەي وا لەملاو لەولا بۆ بەدەستەوە گرتني دەستەڵات ياخي دەبن ھاتووەتە مەيدان و بەنيازي پێکدادانە، با بزان کە جوڵانەوەکەي ئێمە لەوشێوەيە نيەو جياوازە. «بل انما خرجت اريد الاصلاح في امة جدي» چونکو ناوي ئەم کارەي ئێمە چاکسازييە. ئيمامي حسەين(ع) دەڵێ:دەمھەوێ چاکسازيي لە حکومەت دا بەديي بێنم و ئەمەش بابەتێکە کە پێشتر و ھەتا ئەو کاتە ئەنجامي نەگرتووە«بل انما اردت الاصلاح،‌انما خرجت اريد الاصلاح في امه جدي» واتە:ئەم کارە چاکسازييەو ئەم چاکسازييەش تەنيا بەھۆي ڕاپەڕين و ڕاسانەوە مسۆگەر دەبێت. ئەو حەزرەتە لە وەسيەتنامەکەي دا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە لەپلەي يەکەم دا بەنيازي ڕاپەڕينەو لە پلەي دووھەم دا ڕاپەڕينەکەي لە پێناوي چاکسازيي دايە، نەک بۆ ئەوەي کە دەستەڵات بگرينە دەست و يان ڕێک بۆ خۆ شەھيدکردن بێت.

ئيمامي حسەين(ع) بەشێوەيەکي بەبڕشتانە پرسي مەترسيي لاداني وەبير دەھێنايەوە و وەکوو لادان لە ڕێبازي سەرەکيي ئيسلام باسي دەکرد.

پاشان ئەو حەزرەتە دەفەرموێ: «اريد ان آمر بالمعروف و انهي عن المنکر و اثير بسيرة جدي»واتە ئامانج بانگ کردن بۆ چاکەو دوور خستنەوە لە خراپەيە. ئيمامي حسەين(ع) لە مەککەدا دوو نامەيان نووسي. يەکێکيان بۆ سەرۆکاني بەسرەوئەوي ديکەيان بۆ سەرۆکاني کوفە. لەنامەي ئەو حەزرەتە دا بۆ سەرۆکاني بەسرە باسي ئەوە کراوە کە:من بەنيازم بيدعەت و چەواشەکاريي لە نێو بەرم وسوننەت بژێنمەوە،چونکو سوننەتيان مراندووە و بيدعەتو چەواشەکارييان بووژاندووەتەوە، ئەگەر شوێنم کەون با بزانن کە ڕێگاي ڕاست لاي منە، واتە بەنيازي بەجێ ھێناني  ئەرکي خۆمم کە ھەمان بوژاندنەوەي سوننەتي پێغەمبەرو سيستەمي ئيسلاميە. ئيمامي حسەين(ع) لەنامەکەي ديکەي دا کە ڕوو لە خەڵکي کوفە بووە فەرموويەتي:ئيمام، پێشەوا و سەرۆکي کۆمەڵگاي ئيسلامي ناتوانێ کەسێک بێت کە خەريکي گەندەڵکاري و خراپە و خيانەت و گوناح و دوورکەوتنەوە لە خودايە، دەبێ کەسێک بێت کە فەرمانەکاني کتێبي خودا لە کۆمەڵگادا ڕاپەڕێنێ. دادگەري و عەداڵەت لە کۆمەڵگادا جێبەجێ بکات و حەق بکاتە ياساي کۆمەڵگا.بەڕێزي ھەميسان ئامانج و ڕێبازەکەي ڕوون دەکاتەوە و پاشان لە مەککە وەدەر دەکەوێ و تەنانەت لە ھەر مەنزڵگەيەکيش کە باروبنەي دەخا لەگەڵ بەرپەيڤە جۆربەجۆرەکاني دەدوێ و ھێندێک ڕەھەنديان بۆ ڕوون دەکاتەوە. لەمەنزڵگەيەکدا بە ناوي ؛بەيزە؛ لەحاڵێکدا کە حوڕڕي کوڕي يەزيدي ڕياحيش لەپاڵ ئەو حەزرەتەدا وەستابوو ڕوولەدوژمن دەفەرموون:ئەگەر کەسێک بزانێ کە دەستەڵاتدارێک لە کۆمەڵگاي ئيسلامي دا دەستەڵاتي بەدەستەوەيە کە زوڵم دەکات و حەرامي خودا بەحەڵاڵ دەزانێ و حەڵاڵي خودا بەحەرام و حوکمي ئيلاھي وەلا دەنێ و جێبەجێي ناکاو خەڵکاني ديکەش بۆ جێبەجێکردني بانگێشتن ناکاو بەگوناح و ڕق و قين و ستەمەوە دەجووڵێتەوە و بەگشتي گەندەڵ و چەپەڵە ئەگەر بێت و بە وتەو کردە بەرنگاري نەبێتەوەو خوداي تاقانە لە ڕۆژي پەسڵاندا ئەو مرۆڤە کەمتەرخەم و بێ دەنگە لێکردووەش ھەر تووشي ھەمان چارەنووسي دەستەڵاتدارە ستەمکاروگەندەڵەکە دەکات ، واتە لەيەک ڕيزدا چاويان لێ دەکرێت. ھەڵبەت ئەمە گێڕانەوەيەک بوو لە پێغەمبەري نازدارو بەم پێيە ڕەسوڵي خۆشەويستي ئيسلام ئەوەي ڕوون کردبووەوە کە ئەگەر حکومەتي ئيسلامي لەڕێ لاي دا دەبێ چي بکرێت و لەڕاستي دا ئيمامي حسەين(ع) يش پشتي بەو فەرموودەو ڕاسپاردەيەي ڕەسوڵي نازدار بەستبوو .لەوتەکاني ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي لە خوتبەکاني نوێژي ھەينيي عاشوراي ساڵي 1373

سايتي سەحەري کوردي