بارزاني: هه‌وڵ بۆ جياکردنه‌وه‌ي سلێماني له هه‌رێمي کوردستان ده‌درێت
مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان له په‌يامێکدا ڕايگه‌ياند که هه‌وڵێکي تێکده‌رانه بۆ جياکردنه‌وه‌ي سلێماني له هه‌رێم له ئارادايه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: له په‌يامێکدا که له ماڵپه‌ڕي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێم بڵاو کرايه‌وه، مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێم ڕايده‌گه‌يێنێ:"ماوەيەکە لە ميدياکاني کوردستاندا چەند قسەوباسێک بڵاو دەکرێتەوە کە يەکپارچەيي هەرێمي کوردستان دەکاتە ئامانج و دەستکەوتەکاني گەلي کوردستان ڕووبەڕووي مەترسي و تەحەدا دەکاتەوە و لەگەڵ ئاڕاستەي نەتەوەيي و بەرژەوەنديي باڵاي نەتەوەکەمان ناگونجێت."
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که "ئەم جۆرە قسەوباسانە لە چوارچێوەي هەوڵێکي تێکدەرانەيە بۆ جياکردنەوەي سلێماني لە هەرێمي کوردستان. ئەوە لە کاتێکدايە سەرکردايەتيي سياسيي کوردستان لە هەوڵي بەردەوامدايە بۆ جێبەجێکردني مادەي 140 و گەڕاندنەوەي کەرکووک و ناوچە کوردستانييەکاني تري دەرەوەي ئيدارەي هەرێم بۆ هەڵکەوتي سرووشتيي خۆي وەک بەشێکي ڕەسەن لە هەرێمي کوردستان."
بارزاني جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که يه‌کپارچه‌يي هه‌رێم هێڵي سووره و ناکرێ له ژێر هيچ بارودۆخێک و به هيچ ئامرازێک ده‌ستي بۆ ببردرێت.
سه‌رۆکي هه‌رێم ڕاشده‌گه‌يێنێ که" لەگەڵ هەموو جۆرە ئاڕاستەيەکي چاکسازيداين بۆ پتەوکردني ديموکراسي و بەرزکردنەوەي پێگەي هەرێم لە گۆڕەپاني سياسي و ئابووري و کۆمەڵايەتي و فەرهەنگيدا."
داواش له حکوومه‌تي هه‌رێم ده‌کات "ئەوەي پێويستە بکرێت بۆ ئەوەي بێ دواکەوتن هەڵبژاردني ئەنجوومەني پارێزگاکان ئەنجام بدرێت کە بە خاڵي يەکلاييکەرەوە و بڕياردەر دادەندرێت بۆ ئەنجامداني ئەم جۆرە چاکسازييانە لە سلێماني و شوێنەکاني دي و هەروەها پتەوکردني دامودەزگا ياساييەکاني هەرێم لەهەموو بوارەکاندا."
ئه‌م په‌يامه‌ي مه‌سعوود بارزاني دواي ئه‌وه دێت که هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاکان له هه‌رێم که بڕيار بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردني په‌رله‌ماني کوردستان به‌ڕێوهبچێ دواخرا بۆ 21ي ئه‌م مانگه و هه‌مديسان بۆ کاتێکي ناديار دواخرا.
هاوکات بزووتنه‌وه‌ي گۆڕان که جه‌ختي له‌سه‌ر ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردني پارێزگاکاني هه‌رێمي کوردستان له واده‌ي خۆي‌دا کردووه ڕايگه‌ياندووه ئه‌گه‌ر واده‌ي نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چووني ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دياري نه‌کرێت، پێويسته له ڕێي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاوه پارێزگايه‌کي نوێ بۆ سلێماني دابنرێت که ئێستا له ده‌ستي يه‌کێتي نيشتيماني کوردستانه.