بارزاني: ئه‌ردۆغان پڕۆسه‌ي ئاشتي بنياتنا
مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان له وتاره‌که‌ي له شاري ئامه‌د، ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زيراني تورکياي به بنياتنه‌ري پڕۆسه‌ي ئاشتي له‌و وڵاته ناو برد و داواي له کوردي تورکيا کرد پشتگيري له‌و پڕۆسه‌يه بکه‌ن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ئاژانسي هه‌واڵي ئانادۆڵو: مه‌سعوود بارزاني له به‌رده‌م هه‌زاران که‌س له ئامه‌د گوتارێکي پێشکه‌ش کرد و جه‌ختي له‌سه‌ر پڕۆسه‌ي ئاشتي کرد.
بارزاني ڕايگه‌ياند که له تورکيا مێژووييه‌کي تازه ده‌ستيپێکردووه و ئه‌ويش مێژووي برايه‌تي و يه‌کتر قبووڵکردنه.
به ئاماژه به‌وه‌ي که زۆر دڵخۆش بووه که ئه‌ردۆغان له سه‌ردانکردني هه‌ولێر قسه‌ي باشي له‌مه‌ڕ مافي کورد کردووه، جه‌ختي کرد که ئيتر کاتي ئاشتييه له ڕۆژهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست و که‌س خێري له شه‌ڕ نه‌دي و پێويسته شه‌ڕ نه‌مێنێت.
مه‌سعوود بارزاني جه‌ختي له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که ڕۆژي کوشتني کورد له لايه‌ني تورکه‌ه‌وه و کوشتني تورک له لايه‌ن کورده‌وه نه‌ماوه و سوپاسي سه‌رۆک وه‌زيراني تورکياي کرد و وتي: "ئه‌ردۆغان بوێرانه پڕۆسه‌ي ئاشتي بنياتنا."
سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان داواي له کورد کرد پشتگيري پڕۆسه‌ي ئاشتي له تورکيا بکه‌ن و وتي: ڕێگاي ئاشتي چه‌ند دوور و سه‌خت بێت باشتره له سه‌عاتێک شه‌ڕ کردن.
مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان له کۆتاييدا چه‌ند وته‌يه‌کي به زماني تورکي پێشکه‌ش کرد و وتي: ياشاسن تورک ڤه کورد قارداشلغي= بژي برايه‌تيي تورک و کورد، ياشاسن بارش= بژي ئاشتي، ياشاسن ئۆزگۆرلوک= بژي ئازادي