کەري: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران مەترسييەکي بۆ ئيسرائيل نييە
وەزيري دەرەوەي ئەمريکا لە پرێس کۆنفرانسێکي هاوبەش لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلو وەزيري دەرەوەي تورکيا، هيواداري دەربڕي کە لايەنەکاني دانوستانکار لە کۆبوونەوەي ژێنێڤ بە نيازپاکييەوە وتووێژ بکەن. ناوبراو وتيشي ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران مەترسييەکي بۆ ئيسرائيل نييە.
بە پێي راپۆرتي شەبەکە خەبەر، وەزيري دەرەوەي ئەمريکا لە پرێس کۆنفرانسێکي هاوبەش لەگەڵ هاوتا تورکەکەي خۆي جەختي کردەوە چاوەڕوانييەکي تايبەتي لە کۆبوونەوەي ئەم حەفتەي ئێران و 1+5 نييە بەڵام لايەنەکان بە نيازپاکييەوە پێکەوە وتووێژ دەکەن و هەوڵ دەدەن لەسەر يەکەم هەنگاو رێک بکەون.
ناوبراو وتيشي ئێمە لەسەر ئەم باوەڕەين کە ئەو رێککەوتنە يارمەتيمان دەدا لە ئامانجي رێکەوتنێکي تۆکمە و تەواو نزيک تر بينەوە.ئێران و گروپي1+5 ، له وتووێژه ناڤۆکيهکاني ئهم بهينه له ژنێڤ تا قۆناخي ئيمزاکردني رێککهوتنامهي ناڤۆکيي چوونه پێش بهڵام وهزيري دهرهوهي فهڕانسه به ههڵوێست گرتني نالۆژيکانەو نامافهوانيانە ، رێگريي له واژۆکراني کرد.
وەزيري دەرەوەي ئەمريکا لە پرێس کۆنفرانسێکي هاوبەش لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلو وەزيري دەرەوەي تورکيا، هيواداري دەربڕي کە لايەنەکاني دانوستانکار لە کۆبوونەوەي ژێنێڤ بە نيازپاکييەوە وتووێژ بکەن. ناوبراو وتيشي ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران مەترسييەکي بۆ ئيسرائيل نييە.
کۆماري ئيسلامي ئێران و گروپي پێنج و يهک له ههمان کاتدا رێککهوتن له سەر بەستني دانيشتي دوايي لە بيستەمي نوامبهري 2013 له ژێنێڤ.