کوژراني 8 لاوي کورد له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاني باکووري سووريا
ھەشت ئه‌ندامي پارتي يه‌کگرتوويي ديموکراتيک له شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه تێرۆريستييه‌کان له باکووري سووريا کوژران.
به پێي راپۆرتي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له "هاوارنيوز"؛ ڕۆژي پێنجشه‌ممه ته‌رمي 8 لاوي کوردي ئه‌ندامي لقي سه‌ربازيي پارتي يه‌کگرتوووي ديموکراتيک له "ته‌ل ته‌مه‌رکه" که له شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه توندڕه‌وه‌کان کوژرابوون ، گوێزرايه‌وه بۆ "قاميشلي"، "ديره‌ک" و "ده‌ربايسي". له ڕێ و ڕه‌سمي به‌ڕێکردني کوژراوان بۆ زێده‌کانيان، هه‌زاران هۆگري په‌که‌که و پارتي يه‌کگرتووي ديموکراتيک کۆ بوونه‌وه و به هه‌ڵداني دروشم خوازياري به‌رده‌واميي خۆڕاگري به‌رامبه‌ر به هێزه‌کاني "ئه‌نه‌سره" و "داعش" بوون. "هيڤيدار دارا" له فه‌رمانده‌راني ژني ئه‌م گرووپه چه‌کداره کورده، يه‌کێک له کوژراواني شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاني دوێنێ بوو که له 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه چووبووه نێو ڕيزي هێزه‌کاني په‌که‌که و چه‌ن مانگي ڕابردوويش فه‌رمانده‌رێتي ژمارێک لاوي چه‌کداري کورد له "ته‌ل ته‌مه‌ر" و عفرين"ي له ئه‌ستۆدا بووه.