داخوازي جان کێري له ئيسرائيل سه‌باره‌ت به ئێران
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ي له سه‌فه‌ر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتي ناڤين داواي له ئيسرائيل کرد: پشتيواني بکات له ڕێککه‌وتني ناڤۆکي ئێران و هه‌روه‌ها دانوستاني ئاشتي له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستين.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس له ڕۆژنامه‌ي هيل: جان کێري به ئاماژه به‌وه‌ي که ئاشتي له ناوچه‌که، ئاسايشي ئيسرائيل زياتر ده‌سته‌به‌ر ده‌کات داواي له تێلاڤيڤ کرد پشتيواني بکات له ڕێککه‌وتني ناڤۆکي له‌گه‌ڵ ئێران.
جان کێري ئه‌م داخوازييه‌ي له لێدوانێکيدا له ئه‌نجومه‌ني سابان له واشنتۆن خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌وه‌شي وتووه که ئه‌مه‌ريکا ده‌زانێت ديپلۆماسي به بێ زۆر و هێز، کوێره و بۆ جيهان مه‌ترسي هێنه‌ره، به‌ڵام ئێمه بڕوامان به‌وه‌ش هه‌يه که به‌کارهێناني زۆر به بێ ديپلۆماسيش کوێر و مه‌ترسي هێنه‌ره.
زياديشي کرد: ديپلۆماسي له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و به‌کارهێناني هێزي سه‌ربازي تواني ببێته هۆي له‌ناوبردني چه‌که کيمياييه‌کاني سووريا.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا جه‌ختي له‌وه کردووه که ئێراني ناڤۆکي هه‌ڕه‌شه‌يه‌کي ڕاسته‌قينه‌يه و ئێمه هه‌ميشه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو گرتووه و بڕوامان پێي بووه.
ئه‌و پاگه‌نده‌يه‌شي کرد که واشنتۆن هيچ کات ڕێگه نادات ئێران چه‌کي کيميايي وه‌ده‌ست بێنێ و سووره له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ي.
جان کێري هاوکات به به‌رگريي کردن له ڕێککه‌وتني ناڤۆکي ئێران و ڕۆژئاوا ڕايگه‌ياند: ئه‌و ڕۆژه‌ي که ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ي جێبه‌جێ بکرێت بێگومان ئاسايشي ئيسرائيل زياتر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێران له ماوه‌ي دانوستانه‌کاندا به‌ره‌و پێشچوون به خۆيه‌وه نابينێ.