بارزاني و ساڵح موسليم کۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆکي ديواني سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ي هاوسه‌رۆکي پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک و سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان له داهاتوويه‌کي نێزيک هه‌واڵي دا.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: دوکتۆر فوئاد حسێن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕي ڕووداو ڕايگه‌ياند که به‌م نێزيکانه بڕياره مه‌سعوود بارزاني و ساڵح موسليم له هه‌ولێر ديدار و گفتوگۆ بکه‌ن.
فوئاد حسێن ڕوونيشيکرده‌وه ؛سه‌رکيترين ته‌وه‌ري گفتوگۆکاني نێوان سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان و هاوسه‌رۆکي په‌يه‌ده پرسي ڕه‌وشي کوردستاني سووريا و بابه‌تي خۆبه‌ڕێوه‌به‌ريي ديموکراتي له‌و ناوچه‌يه ده‌بێت.
شياوي ئاماژه‌يه؛ له‌م دواييانه‌دا که‌شي سياسي نێوان هه‌رێمي کوردستان و به‌تايبه‌ت پارتي ديموکرات و په‌يه‌ده تێکچوو و شه‌ڕي ڕاگه‌ياندنيان دژي يه‌کتر توندتربووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له دوايين جارێکدا که ساڵح موسليم ويستي له ڕێگاي هه‌رێمي کوردستانه‌وه بگڕێته‌وه بۆ به‌لژيکيا به‌رپرساني هه‌رێم ڕێگه‌يان پێنه‌دا بچێته ناو خاکي کوردستاني عێراق هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌هۆي زياتر گرژبوونه‌وه‌ي پێوه‌ندييه‌کان.