• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 338
  • چوار شەممه 27/9/1392
  • رۆژژمێر :

ڕەخنەي توندي ئێران لە ئەمەريکا 

 

وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئێران بە توندي ڕەخنەي گرت لە گەمارۆي نوێي ئەمەريکا لە دژي وڵاتەکەي و وتي کە ئەو بڕيارە بێ سەروبەر، ناسازێنەر و دەرچوونە لە ڕێڕەوي ڕێککەوتننامەي ژێنێڤ.

بەپێي هەواڵي کوردپرێس، مەرزيە ئەفخەم، وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئێران ڕايگەياند کە بڕياري نوێي وەزارەتي خەزێنەداري ئەمەريکا بۆ گەمارۆي نوێ بۆ سەر ئێران خۆياي سەرلێشێواوي لە سياسەت، بڕيار و لێدواني بەرپرساني ئەمەريکايە.

بەگوێرەي ئاژانسي هەواڵي ڕۆيتێرز، وەزارەتي خەزێنەداري ئەمەريکا ڕۆژي ڕابردوو(پێنجشەممە) 19 کەسايەتي و کۆمپانياي ئێراني و بياني خستە ليستي گەمارۆکان لە دژي ئێران و وەفدي دانوستانکاري ئێران لەگەڵ 1+5 لە ئاستي کارناسان کە لە 18ي سەرماوەزەوە دەستيان کردبووە دانوستان لە کاردانەوە بەو بڕيارە نوێيەي ئەمەريکا لە دانوستانەکان کشانەوە و لە ڤيەننا گەڕانەوە تاران.

ئەفخەم بە ئاماژە بەوەش کە گرووپێک لە ناوخۆ و دەرەوەي دەوڵەتي  ئەمەريکا هەوڵ دەدن ڕێککەوتننامەي ناڤۆکي ژێنێڤ لەبار بەرن، زيادي کرد: ئەم کەسانە بە دەرکي ناتەواو و خراپ تێگەيشتن وابير دەکەنەوە کە گەمارۆکان ڕێگەچارەي کۆتاييە.

وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئێران وێڕاي جەخت لەسەر جددي بووني وڵاتەکەي لەسەر ڕەواندنەوەي لۆژيکيانەي نيگەرانيەکاني لايەني بەرانبەر لەبارەي بەرنامەي ناڤۆکي ئێران ڕەخنەي توندي لە ئەمەريکا گرت و وتي: تاران ئەو بڕيارانە لە دەرەوەي چوارچێوەي ڕێککەوتني ژێنێڤ دەنرخێنێ و داوا لە دەوڵەتي ئەمەريکا دەکات پابەند بێت بە ڕێککەوتننەکان و لە بەرانبەر گرووپە توندڕەوەکان و دژبەراني ڕێککەوتننامەي ژێنێڤ ترس لە خۆي نيشان نەدات و پاشەکشێ نەکات.

وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئێران لە کۆتاييدا بەرپرسيارێتي لێکەوتەکاني بڕياري نەشياوي نوێ خستە ئەستۆي دەوڵەتي ئەمەريکا.