بارزاني ده‌چێته نه‌جه‌ف
وته‌بێژي فه‌رمي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان رايگه‌ياند که مه‌سعوود بارزاني ئاماده‌ييه سه‌رداني نه‌جه‌ف بکات.
به پێي هه‌واڵي کوردپرێس، ئومێد سه‌باح، وته‌بێژي فه‌رمي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێم له به‌ياننامه‌يه‌کدا ڕوونيکرده‌وه: دواي ئه‌وه‌ي موقته‌دا سه‌در،سه‌رۆکي ڕه‌وتي سه‌در رايگه‌ياند که جارێکي تر ناچێته‌وه هه‌ولێر و ده‌بێت بارزاني سه‌رداني نه‌جه‌ف بکات، سه‌رۆکي هه‌رێم ئاماده‌يه سه‌رداني ئه‌و شاره پيرۆزه بکات.
وتيشي: "بارزاني شانازييه‌کي زۆر به پێگه و رۆڵي گرنگي شاري نه‌جه‌في پيرۆز ده‌کات، پێشتريش سه‌رداني نه‌جه‌في کردوه و ئاماده‌يه و حه‌زيش ده‌کات له زووترين کاتي گونجاو‌دا سه‌رداني بکاته‌وه".
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش کردوه که سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێم "رێز و خۆشه‌ويستييه‌کي زۆري بۆ سه‌ماحه‌تي سه‌يد موقته‌دا سه‌در و خانه‌واده به‌ڕێز و قوربانيده‌ره‌که‌ي هه‌يه، که پێگه‌يه‌کي به‌رز و مێژوويي به‌رچاويان له خه‌باتي گه‌لي عێراقدا هه‌يه".