هۆکاري ته‌قينه‌وه‌ي به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ي ئێران له به‌يرووت ده‌ستگير کرا
سه‌رکرده‌ي گرووپي عه‌بدوڵڵاي عێزام له بيلادي شام که ته‌قينه‌وه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ي ئێران له به‌يرووتي له کارنامه‌ي تيرۆريستيدا بوو، له‌لايه‌ن سوپاي لوبنانه‌وه ده‌ستگير کرا.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، ماڵپه‌ڕي ئينتێرنێتي ڕۆژنامه‌ي لوبناني "ئه‌لسه‌فير" سه‌رله‌به‌يانيي چوارشه‌ممه 1ي جانيڤێري/ 11ي به‌فرانبار، ڕاپۆرتي دا که سه‌رچاوه‌يه‌ک له ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي ئه‌مه‌ريکا ڕاپۆرتي ميدياکان له‌مه‌ڕ سه‌رکه‌وتني سوپاي لوبنان له ده‌ستگيرکردني "ماجد ئه‌لماجد" تيرۆريستي سعوودييه‌ي پشتڕاست کردۆته‌وه.
به گوێره‌ي ئه‌م هه‌واڵه: سوپاي لوبنان سه‌رکه‌وتنێکي ئاسايشي نێونه‌ته‌وه‌يي تۆمار کرد له ده‌ستگيرکردني هاووڵاتي سعوودي که له ئه‌نداماني سه‌ره‌کي ئه‌لقاعيده و سه‌رکرده‌ي تاقمي ته‌کفيري تيرۆريستي عه‌بدوڵڵاي عێزام له بيلادي شامه که زۆرێک له وڵاتان به دواي ده‌ستگيرکردنيه‌وه بوون.
عه‌بدوڵڵاي عێزام له‌لايه‌ن زۆرێک له وڵاتان و به تايبه‌ت ئه‌مه‌ريکا به تۆمه‌تي ئه‌نجامداني تاواني تيرۆريستي له زۆرێک له وڵاتان به تايبه‌ت لوبنان داوا کراوبوو.
گرووپي تيرۆريستي عه‌بدوڵڵاي عێزام که ماجد ئه‌لماجد سه‌رکردايه‌تي ده‌کرد ڕۆژي سێشه‌ممه 19ي نۆڤێمبێري 2013 بيناي باڵوێزخانه‌ي ئێران له به‌يرووتي کرده ئامانجي کرده‌وه‌يه‌کي تيرۆريستي که 25 شه‌هيد و 146 برينداري لێکه‌وته‌وه.
به گوێره‌ي هه‌واڵي ئه‌لسه‌فير بڕياره ده‌زگا فه‌رمييه پێوه‌نديداره‌کاني لوبنان به‌ياننامه‌يه‌کي فه‌رمي بۆ پشتڕاست کردنه‌وه‌ي هه‌واڵي ده‌ستگيرکردني ماجد ئه‌لماجد بڵاو بکه‌نه‌وه.