سوپاي عێراق فه‌لووجه‌ي کۆنتڕۆڵ کرده‌وه
له ئه‌نجامي هه‌ڵمه‌تي سوپاي عێراق له ڕاوه‌دووناني هێزه‌کاني ئه‌لقاعيده و ده‌وڵه‌تي به ناو ئيسلامي عيراق و شام ( داعش) له‌پارێزگاي ئه‌نبار، ئه‌و سوپايه تواني کۆنتڕۆڵي شاري ڕومادي و قه‌زاي فه‌لووجه بگرێته‌وه ده‌ست.
به پێي هه‌واڵي کوردپرێس: ماوه‌يه‌که شه‌ڕو پێکداداني هێزه ئه‌منييه‌کان و چه‌کداره‌کاني ده‌وڵه‌تي به ناو ئيسلامي عيراق و شام ( داعش) له‌پارێزگاي ئه‌نبار درێژه‌ي هه‌يه، له‌دواي پرۆسه‌ي لابردني خێمه‌کاني گۆڕه‌پاني خۆپيشاندانه‌کان له پارێزگاي ئه‌نبار، چه‌کداره‌کاني داعش چه‌ند ناوچه‌يه‌کي پارێزگاکه‌يان کۆنترۆڵ کرد و ده‌ستيان کرد به‌جموجووڵ له‌به‌رامبه‌ريشدا سوپاي عێراق به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تي پاککردنه‌وه‌ي ناوچه‌که له بووني ئه‌و چه‌کدارانه.
ئه‌مڕۆ هه‌يني 3ي جانيڤێري/13ي به‌فرانبار، که‌ناڵي هه‌واڵي ئه‌لعه‌ره‌بييه ڕايگه‌ياند که دواي هێرشي پۆليس و سوپاي عێراق و چه‌کداراني هۆز و عه‌شيره‌ته‌کان له دژي چه‌کداراني سه‌ربه رێکخراوي ئه‌لقاعيده و داعش، هێزي عێراقي و چه‌کداراني هۆز و عه‌شيره‌ته‌کان توانيان کۆنتڕۆڵي فه‌لووجه و به تايبه‌ت بنکه‌ي پۆليسي ئه‌و قه‌زايه بگرنه ده‌ست و زۆربه‌ي چه‌کداراني داعش له ناوچه‌که هه‌ڵهاتوون.
له‌مباره‌وه سومه‌رييه نيووز له زماني سه‌رچاوه‌يه‌ک له فه‌رمانده‌يي پۆليسي ئه‌نبار ڕايگه‌ياند که هێزي پۆليس به يارمه‌تي هۆز و عه‌شيره‌کان له ڕۆژئاواي فه‌لووجه‌وه هێڕشيان کرده ناوچه‌که و له زۆربه‌ي شوێنه گرينگه‌کان جێ‌گير بوون و ئاڵاي عێراق که له لايه‌ن داعش و ئه‌لقاعێده‌وه هێنرابووه خواره‌وه، ديسان له‌و قه‌زايه هه‌ڵکرايه‌وه.
هه‌روه‌ها هۆز و عه‌شيره‌کان به ڕاوه‌دووناني چه‌کداراني توندڕه‌و له دوو بنکه‌ي پۆليسي ناوچه‌ي ته‌ئميم، ئاڵاي عێراقيان له سه‌ر ئه‌و دوو بنکه‌يه هه‌ڵکرده‌وه و ژماره‌يه‌کي زۆري هێزي توندڕه‌و له‌م هه‌ڵمه‌ته کوژران و ده‌ستگير کران.
له لايه‌کي ديکه‌وه ئه‌لقاعيده له کوژراني شاکر وه‌هيب ڕێبه‌رێکي ئه‌لقاعيده له عێراق هه‌واڵي دا، پێشتريش فه‌رما‌نده‌ي پۆليسي ئه‌نبار کوژراني شاکر وه‌هيبي ڕاگه‌ياندبوو.
هاوکات سه‌رچاوه‌يه‌کي ئه‌مني رايگه‌ياند که له‌به‌ره‌به‌ياني پێنجشه‌ممه‌وه، نيمچه بێده‌نگييه‌ک باڵي به‌سه‌ر شاري رومادي- ناوه‌ندي پارێزگاي ئه‌نبار و قه‌زاي فه‌لوجه کێشاوه.