وتووێژي ته‌له‌فوونيي وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ئێران و لوبنان
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له وتووێژێکي ته‌له‌فوونيدا له‌گه‌ڵ وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي لوبنان، ئه‌وپه‌ڕي ڕێز و سوپاسي سه‌رۆک کۆماري ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌کاني ئه‌و وڵاته بۆ گرتني هۆکاري په‌لاماره تێرۆريستييه‌که‌ي به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ي ئێران له به‌يرووتي ئاراسته کرد.
به پێي ڕاپۆرتي ڕاديۆ و ته‌له‌ڤزيۆني ئێران؛ "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف" وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ئه‌مڕۆ هه‌يني له وتووێژێکي ته‌له‌فوونيدا له‌گه‌ڵ "عه‌دنان مه‌نسوور" وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي لوبنان وتي: به هۆي ده‌ستێدابووني ئه‌م تێرۆريسته له ئاڵۆز کردني ناوچه‌که و شه‌هيد کردني دو فه‌رمانبه‌ري باڵوێزخانه‌ي ئێران له به‌يرووت و ژمارێک شاروومه‌ندي لوبناني، ئێران به‌نيازه لێژنه‌يه‌ک بۆ هاوکاري له پرۆسه‌ي لێپرسينه‌وه‌ي ئه‌و تێرۆريسته به‌ڕێ بکات بۆ به‌يرووت.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له وتووێژێکي ته‌له‌فوونيدا له‌گه‌ڵ وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي لوبنان، ئه‌وپه‌ڕي ڕێز و سوپاسي سه‌رۆک کۆماري ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌کاني ئه‌و وڵاته بۆ گرتني هۆکاري په‌لاماره تێرۆريستييه‌که‌ي به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ي ئێران له به‌يرووتي ئاراسته کرد.
"عه‌دنان مه‌نسووور" وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي لوبنانيش له‌م وتووێژه‌دا هيواي خواست به گيراني ئه‌م تێرۆريسته و تێرۆريستاني ديکه له لوبنان، ئاسايشێکي زياتر له لوبنان و ناوچه‌که دابمه‌زرێت.