• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 242
  • چوار شەممه 18/10/1392
  • رۆژژمێر :

داعش و به‌ره‌ي نوسره‌ به‌ شه‌ڕ هاتن 

هێزه‌کاني ده‌وڵه‌تي ئيسلامي له‌ عێراق و شام (داعش) و به‌ره‌ي نوسره‌ له‌گه‌ڵ يه‌ک به‌ شه‌ڕ هاتن و له‌و شه‌ڕه‌دا داعش ناچار بوو له‌ ناوچه‌ي ئه‌دله‌ب پاشه‌کشێ بکات.

به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵي ته‌له‌فزيۆني CNN turk: له‌ ماوه‌ي 48 کاژێري ڕابردوودا له‌ چه‌ند ناوچه‌ي سنووريي سووريا شه‌ڕ و پێکداداني توند له‌ نێوان گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان  و به‌ره‌ي نوسره‌ ڕوويداوه‌.

له‌ ئه‌نجامي ئه‌م شه‌ڕانه‌دا داعش ناچار بووه‌ له‌ ناوچه‌ي ئه‌دله‌ب پاشه‌کشێ بکات.

به‌ گوێره‌ي هه‌واڵه‌کان چه‌ند که‌تيبه‌ي سوپاي ئازادي سووريا له‌گه‌ڵ داعش به‌ شه‌ڕ هاتوون و له‌م نێوه‌دا گرووپێکي توندڕه‌وي ديکه‌ به‌ ناوي ئه‌حرارولشام هه‌له‌که‌يان قۆستۆته‌وه‌ و ناوچه‌ي ژێر ده‌سه‌ڵاتي داعشيان کۆنتڕۆڵ کردووه‌.

چاودێراني سياسي له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاني ئه‌مدواييه‌ له‌ نێوان هێزه‌ توندڕه‌وه‌کاني به‌رهه‌ڵستکاري سووريا له‌ سه‌روبه‌ندي کۆنفڕانسي ژێنێڤ-2 له‌ به‌رژه‌وه‌ندي ده‌وڵه‌تي به‌شار ئه‌سه‌د ده‌شکێته‌وه‌ و ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌بێته‌ هۆي ئه‌وه‌ي که‌ کۆمه‌ڵگاي نێوده‌وڵه‌تي مه‌يلێکي زياتر به‌ مانه‌وه‌ي حکوومه‌تي ئێستا له‌ سووريا نيشان ده‌دات.