سنووره‌کاني ڕۆژئاواي ئێران له ئاسايشي ته‌واودان
جێنشيني فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌ويني ئه‌رته‌شي ئێران به ئاماژه به تواناييه‌کاني هێزه چه‌کداره‌کاني کۆماري ئيسلامي له بواري به‌ره‌ڤانيدا ڕايگه‌ياند: سنووره‌کاني ئێران به تايبه‌ت له ڕۆژئاواي وڵات له ئاسايشي ته‌واودايه و له‌و بواره‌دا هيچ کێشه‌يه‌ک له ئارادا نييه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: ئه‌مير سه‌رتيپ کيوومه‌رس حه‌يده‌ري له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسي هه‌واڵي کۆماري ئيسلامي ئێران (ئيرنا) ڕايگه‌ياند: شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌کاني ڕۆژاني ڕابردوو له عێراق هيچ کاريگه‌رييه‌کي له سنووره‌کاني ڕۆژئاواي ئێران نه‌بووه و ئه‌م سنوورانه له ئاسايشي ته‌واودان.
حه‌يده‌ري به ئاماژه به توانا و هێزي سه‌ربازي ئێران جه‌ختي کرد که هيچ که‌س يان گرووپێک ناوێرێت و تواناي ئه‌وه‌ي نييه نێزيکي سنووره‌کاني ئێران ببێته‌وه.
شه‌ڕ و پێکدادن له نێوان سوپاي عێراق و تاقمه تيرۆريستييه‌کان له ڕۆژاني ڕابردوو بۆته هۆي دروستبووني ئاڵۆزي له‌و وڵاته.
سه‌ردار سه‌رتيپي پاسدار محه‌مه‌د حجازي ئاماده‌يي وڵاته‌که‌شي بۆ هاوکاري له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕي له بواره‌کاني دابين کردني جيهازاتي سه‌ربازي و ڕاوێژکاري دژه تيرۆر.