مردني قه‌سابي سه‌براو شه‌تيلا
"ئاريێل شارۆن"سه‌رۆک وه‌زيراني پێشووي ڕژيمي زايۆني ناسراو به قه‌سابي دانيشتوواني ئۆردوگاکاني فه‌له‌ستيني"سه‌برا"و"شه‌تيلا" مرد.
به‌پێي ڕاپۆري فرانس پرێس؛ ته‌له‌ڤزيۆني ڕژيمي ئيسرائيل ڕايگه‌ياند؛ ئاريێل شارۆن، سه‌رۆک وه‌زيراني پێشووي ئيسرائيل که له‌نزيکه‌ي هه‌شت ساڵ له‌ومه‌وبه‌ره‌وه له‌کۆمادا بوو، ڕۆژي شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ي باري جه‌سته‌ي شپرزه‌تر بوو، مرد. ئاريێل شارۆن له‌ساڵي2006دا به‌هۆي جەڵته‌ي مێشک، چووه‌نێو کۆماو ته‌نيا ژيانێکي نه‌باتي هه‌بوو. شارۆني85ساڵه لاي بيروڕاي جيهاني به‌تايبه‌ت فه‌له‌ستينييه‌کان و زۆرێ له‌وڵاتاني عه‌ره‌ب و ناوچه له‌به‌ر ده‌ورێک که له کوشتاري که‌ساني مه‌ده‌ني له ئۆردوگاکاني فه‌له‌ستيني سه‌براو شه‌تيلا له‌لوبنان گێڕاي، به قه‌سابي سه‌براو شه‌تيلا ناسێندرا. سوپاي ڕژيمي زايۆني به‌سه‌رکردايه‌تي ئاريێل شارۆن، وه‌زيري ئه‌وکاتي شه‌ڕي ئه‌و رژيمه، ڕۆژاني16،17و18ي سێپته‌مبه‌ر1982 له ئۆردوگاکاني سه‌براو شه‌تيلا، له به‌يروتي پێته‌ختي لوبنان نزيکه‌ي سێ هه‌زار و500 هه‌تا پێنج هه‌زار فه‌له‌ستيني بۆ وێنه ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچوواني قه‌ڵاچۆ کرد.