ژێنێڤ-2؛ گفتوگۆکاني به‌رهه‌ڵستکاران و ده‌وڵه‌تي سووريا له که‌شێکي سارد
دوو لايه‌ني به‌رهه‌ڵستکاراني سووريا و نوێنه‌راني حکوومه‌تي ئه‌و وڵاته له پشتي مێزي دانوستان، له‌پێناو چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا له که‌شێکي زۆر سارد و به شێوه‌ي ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ يه‌ک گفتوگۆ ده‌که‌ن و ئيبراهيمي ڕۆڵي سه‌ره‌کي له‌و گفتوگۆيانه ده‌گێڕێت.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ئاژانسي هه‌واڵي جيهاني تورکيا: به‌رهه‌ڵستکاراني سووري و نوێنه‌راني حکوومه‌تي ئه‌و وڵاته به ئاماده‌بووني نێوه‌ندگير له‌سه‌ر مێزيک له‌سه‌ر بيچمي U به چه‌شنێک که سه‌يري يه‌کتر ناکه‌ن و يه‌کدي به به‌رده‌نگ ناگرن، گفتوگۆ ده‌که‌ن.
له پشتي مێزه‌که له لايه‌ني ڕاسته‌وه ئه‌خزه‌ر ئيبراهيمي، نوێنه‌ري تايبه‌تي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاري عه‌ره‌ب و به‌رهه‌ڵستکاراني سووري و له لايه‌ني چه‌په‌وه نوێنه‌راني حکوومه‌ت دانيشتوون، له به‌رانبه‌رياندا هيچ ئاڵايه‌ک بووني نييه و دانيشتنێکي پڕ له دڵه‌ڕاوکێي له هۆڵێکي 220 مه‌تري به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لايه‌نه‌کان بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر چه‌شنه ئاڵۆزي و پێکداهه‌ڵپرژانێک له دوو ده‌رگاي جياوازه‌وه هاتوچوو ده‌که‌ن و هێزه ئه‌منييه‌کانيش له ده‌ره‌وه‌ي هۆڵ جێ‌گير کراون و وه‌رگێڕ و چاودێرانيش ئاماده‌ي گفتوگۆکانن.
به گوێره‌ي ئه‌م هه‌واڵه؛ دوو لايه‌ني دانوستانکار به به‌رده‌نگ گرتني ئيبراهيمي داواکارييه‌کاني خۆيان به لايه‌ني به‌رانبه‌ر ڕاده‌گه‌يێنن.
ئه‌خزه‌ر ئيبراهيمي له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕايگه‌ياندبوو که دانيشتنه‌کان له که‌شێکي ئارام و به ڕێزگرتني به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هيواي ئه‌وه‌ي خواستبوو که گفتوگۆکان به‌و شێوه‌يه به‌رده‌وامي پێبدرێت.