وتووێژي ئه‌ردوغان له‌گه‌ل فه‌رمانده‌راني سوپاي تورکيا سه‌باره‌ت به ئه‌لقاعيده
سه‌رۆک وه‌زيراني تورکيا له ديداري فه‌رمانده‌راني سوپاي ئه‌م وڵاته، مه‌سه‌له‌ي مه‌ترسيي بووني هێزه‌کاني ئه‌لقاعيده له سنووره‌کاني سووريا و تورکياي لێکدايه‌وه.
به پيي ڕاپۆرتي ئه‌لعاله‌م؛ "ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان" له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ "نه‌جده‌ت ئۆزاڵ"ي سه‌رۆکي ئه‌رکاني سوپاي تورکيا سه‌باره‌ت به مه‌ترسييه‌کاني ئه‌لقاعيده بير و ڕاي گۆڕييه‌وه. سه‌رۆکي ئه‌رکاني سوپاي تورکيا له‌م ديداره‌دا زانياريگه‌لێکي سه‌باره‌ت به ڕه‌وشي سه‌ربازي له سنووري سووريا به‌تايبه‌ت هه‌وڵي گرووپي داعش بۆ خستنه بن کۆنترۆڵي ناوچه سنوورييه‌کاني سوورياي خسته به‌رده‌ست.
سه‌رۆک وه‌زيراني تورکيا له ديداري فه‌رمانده‌راني سوپاي ئه‌م وڵاته، مه‌سه‌له‌ي مه‌ترسيي بووني هێزه‌کاني ئه‌لقاعيده له سنووره‌کاني سووريا و تورکياي لێکدايه‌وه.
ئوزاڵ پێي داگرت؛ سوپاي تورکيا به ته‌واوه‌تي هه‌موو ڕووداوه‌کاني سنووريي نێوان سووريا و تورکياي له ژێر چاوه‌دێريدايه. سه‌رۆکي ئه‌رکاني سوپاي تورکيا له‌م ديداره‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ي به‌وه‌ش کرد که گووله هاوه‌نێک ته‌قێندراوه به‌ره‌و خاکي تورکيا و سوپاي ئه‌م وڵاته‌يش له وه‌ڵامدا چوار ترۆمبيلي سه‌ربازي گرووپي داعشي له خاکي سووريا تيا بردووه.
رادیو کوردی