پێشنياري نوێي ئه‌مريکا به ڕووسيا له‌مه‌ڕ سووريا
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا پێشنيارێکي نوێي دا به هاوتاي ڕووسيي خۆي له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا که جه‌خت ده‌کات له سه‌ر به‌شداريي ئێران و عه‌ره‌بستان و تورکيا له‌م پرۆسه‌يه‌دا.
به پێي ڕاپۆرتي ڕۆژي سێشه‌ممه‌ي که‌نالي ئه‌لعاله‌م؛ ڕۆژنامه‌ي کامێرسانت به بڵاو کردنه‌وه‌ي ئه‌م پێشنياره نووسي؛ ئه‌مريکا مێکانيزمێکي تازه‌ي بۆ چاره‌سه‌رکراني قه‌يراني سووريا پێشنيار داوه به ڕووسيا که پێداگره له سه‌ر به‌ڕێوه‌چووني دانوستان به به‌شداريي داکۆکيکاراني سه‌ره‌کيي گرووپه‌کاني نه‌ياري ده‌وڵه‌تي سووريا له‌وان عه‌ره‌بستان و تورکيا له لايه‌که‌وه و سه‌ره‌کيترين داکۆکيکاري سووريا واته ئێران له لايه‌کي ديکه‌وه.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا پێشنيارێکي نوێي دا به هاوتاي ڕووسيي خۆي له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا که جه‌خت ده‌کات له سه‌ر به‌شداريي ئێران و عه‌ره‌بستان و تورکيا له‌م پرۆسه‌يه‌دا.
ده‌وڵه‌تي ئه‌مريکا ئه‌م پێشنياره‌ي له کاتي ديداري سێرگه‌يي لاڤرۆف وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ڕووسيا و جان که‌ري هاوتاي ئه‌مريکايي له په‌راوێزي کۆبوونه‌وه ئاسايشييه‌کاني مونيخي ئه‌ڵمان هێنايه ئاراوه که ڕووسيا پێشوازي لێ کرد. ئه‌م پێشنياره‌ي کاربه‌ده‌ستاني ئه‌مريکا سوور و پێداگره له سه‌ر په‌ره‌ي دانوستانه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردني قه‌يراني سووريا به به‌شداري عه‌ره‌بستان، تورکيا و ئێران.
رایو سورانی