کۆتايي سه‌فه‌ري بارزاني بۆ ئه‌ورووپا
سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستاني ئێراق دواي سه‌فه‌رێکي 24 ڕۆژه‌ي بۆ وڵاتاني ئه‌ورووپايي ڕۆژي ڕابردوو گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمي کوردستان.
به پێي هه‌واڵي کوردپرێس له ماڵپه‌ڕي نووسينگه‌ي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان:مه‌سعوود بارزاني شه‌وي ڕابردوو کۆتايي به گه‌شته سێ حه‌وته‌ييه‌که‌ي بۆ ئه‌ورووپا هێنا و له فڕۆکه‌خانه‌ي هه‌ولێروه گه‌يشته‌وه هەرێمي کوردستاني ئێراق.
بارزاني دواي گه‌شتێکي بۆ ئه‌ورووپا و سه‌رداني هه‌ريه‌ک له وڵاتاني نه‌مسا و به‌لجيکا و ئه‌ڵمانيا، و هه‌روه‌ها به‌شداريکردني له کۆربه‌ندي ئابووري جيهاني له داڤۆسي سويس ئێواره‌ي شه‌ممه8ي فێبريوێري گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر.