ئێران مووشه‌کي نوێي بالستيک و له‌يزري تاقي کرده‌وه
هاوکات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژي سه‌رکه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي ئێران، دوو مووشه‌کي نوێي به‌رهه‌مهێنراوي وه‌زاره‌تي به‌ره‌ڤاني له به‌ره‌ي نوێي بالستيک و له‌يزري تاقي کرانه‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ئاژانسي هه‌واڵي مێهر، له سه‌روبه‌ندي 22ي ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژي سه‌رکه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي، دوو مووشه‌کي نوێي به‌رهه‌مهێنراوي وه‌زاره‌تي به‌ره‌ڤاني ئێران، تاقي کرانه‌وه.
مووشه‌کي نوێي بالستيکي دوورمه‌وداي باراني و مووشه‌کي له‌يزري نوێ به‌ناوي بينا، ئه‌و دوو مووشه‌که نوێيه‌ي ئێران بوون که سه‌رکه‌وتووانه تاقي کرانه‌وه.
وه‌زيري به‌ره‌ڤاني ئێران له مه‌راسيمي تاقي کردنه‌وه‌ي مووشه‌که‌کاندا وتي: مووشه‌کي بينا که به له‌يزر کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت تواناي هاويشتني له فڕۆکه‌کان و هه‌موو جۆره‌کاني پێگه‌ي هاويشتني زه‌ويني هه‌يه.
سه‌ردار حسێن دێهقان زيادي کرد: ئه‌م مووشه‌که له توانايدايه به وردبينييه‌وه ئامانجگه‌لێکي گرينگ له‌وانه، پرده‌کان، تانکه‌کان، جيهازاتي سه‌ربازي و ناوه‌نده‌کاني فه‌رمانده‌يي دوژمن بپێکێ.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش دا که خێرايي له به‌کارهێنان و له‌ناوبردني ئامانجه‌کان له تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني مووشه‌کي له‌يزرييه.