ڕێبواراني ڕاستەقينه و لادەرەکان
ئيمام باقر(ع)فەرمووي:پێغەمبەري خودا(ص)فەرمووي ئاگادار بن که به ڕاستي هەر عيبادەت و ڕاز ونيازێ,يا زۆر گران و دژواره يا زۆر ڕاحەت و ئاسووده.کەوابوو هەر کەسێ که ڕادەي ڕازونيازي وەکوو سوننەتي من بێ,ڕێگا ئەدۆزێتەوه و هەر کەسێ که به پێچەوانەي سوننەتي من بڕواته پێشەوه له ڕێگه لائەدا وعيبادەت و ڕازونيازي بێهووده ئەبێ
خەڵکينه!بزانن من نوێژ ئەخوێنم وئەخەوم!ڕۆژوو ئەگرم و بەربانگ ئەکم.پێدەکەم وجارجاريش ئەگريم,کەوايه هەر کەسێ که له ڕێگاي ڕووناکي سوننەتي من وەر گەڕێ,له من نييه
نووسەر:هەواڵ وحەديس سەبارەت بەم بابەتانه که باسي لێ کرا ئەوەنده زۆرن که له ئەژمار نايێن.ئێمه له سەر هەر بابەتێ تەنيا يەک يا دوو حەديەسمان هێنا,بەڵام ڕەوايەت
وحەديس له سەر ژياني پێغەمبەري خودا(ص)زۆر هەيه.