نه‌ورۆز و هۆنه‌ر
له ژياني خه‌ڵکي پێشوودا ، شتێک به ناوي هۆنه‌ر ، که ته‌نيا هۆنه‌ر بووبێت ، ناسراو نه‌بووه ، و هۆنه‌ر جيا له ژيان ، ماناێيکي نه‌بوه . شکڵي جوان تر و به هێز تري هه‌ر ديارده‌ێيک به وه‌سفي هۆنه‌ر و هۆنه‌ري ، وه‌سف ده‌کرا ، وه هۆنه‌ر له چاکيدا ، جواني و هێزدا ده‌رده‌که‌وت . وه ئه‌م سێه ، سێ چه‌شن و و سێ بنه‌ماي سه‌ره‌کي له وه‌سفي هۆنه‌ري هه‌ر ديارده‌ێيک بوون .
له سه‌رزه‌وي ئێمه ، و له سه‌ر زه‌ويه‌کاني بواري کلتووري ئيراني و سه‌رزه‌ويه خۆرهه‌ڵاتيه‌کاني تر ، هۆنه‌ر ، جێگاي ئه‌هوورايي و خواييشي په‌يا کرد . له بوونه‌وه‌ر ناسي و جيهان ناسي ئێراني ، له سێ بواره‌کاني هۆنه‌ر ، ته‌نيا هێز و ئه‌ويش تا ڕاده‌ێيک و تا به ماوه‌ێيک ، له‌و ئه‌هريمه‌ن و هێزه ئه‌هريمه‌نيانه ئه‌يتواني ببێت .
به‌ڵام جواني و چاکه که دوو وێنه له ڕاستێيکي ته‌نيان ، به‌س ئه‌يان تواني ئه‌هوورايي و خوايي بن . له جيهاني ئێرانيدا ، ئه‌وه‌ي که له ژياني مرۆڤدا ، چاک بوو ، له ده‌رکه‌وتوه‌کاني بوونه‌وه‌ر جاک ده‌بينرا و به ته‌واوي له جواني باره‌ي هه‌بوو . وه‌سفي ئه‌ردويسور ئاناهيتا له ئابان يه‌شت نموونه‌ێيکي به‌رزه بۆ ئه‌م وێنه ، وه ته‌واوي ئه‌وه‌ي که هۆنه‌ري بوو ، به‌م شێوه بوو .
به‌رانبه‌ر به‌وه‌ي ، که ئه‌هريمه‌ني بوو ، خراپ و ناشيرين بوو ، سرۆشتي خراپي بوو ، وه هه‌ر چه‌نده به هێز بوو ، له جواني و چاکي باره‌ي نه‌بوو . که وابوو ئه‌هريمه‌ن و هێزه ئه‌هريمه‌نيه‌کان ، نه‌يان ئه‌تواني جێگاي هۆنه‌ريێان هه‌بێت . هۆنه‌ر ، چ له گۆڕه‌پاني مه‌زني و چ له گۆڕه‌پاني ژيانه‌وه‌ي خه‌ڵکيدا جێگاێيکي بۆ ئه‌وه‌ي که ئه‌هريمه‌ني بێت ، نه‌بوو .
ئايين و ڕێ و ڕه‌سمه‌کانيش له شکڵ و شێوه‌ي جۆ را و جۆري خۆي‌دا ، به ياد و بۆ زيندوو کردنه‌وه و ژياننه‌وه‌ي چاکيه‌کان به دي هاتن . له هيچ ئايينێکدا ، خراپه و ناشيريني ڕێزي لێ نه‌گيراوه ، بنه‌ما و ڕيشه‌ي هه‌موو ئايينه‌کان سپاس و نزاي جواني و چاکه‌کاري و ئاره‌زووي دور بوونه‌وه‌ي خراپي و ناشيرينيه .
مانگ و خۆريش ، ئه‌م ئاوێنه ده‌گه‌ڕێنن . له به‌ر ئه‌وه‌ي که به دي هێنه‌ري ڕووناکين و له نێو به‌ري تاريکين ، که هێندێ جار خراپي و خراپه کاري له خۆي ده‌گرێت . حه‌تا له هێندێ بڕواي کۆني خه‌ڵکي ئێمه‌دا ، " مانگ " له به‌ر ئه‌وه‌ي که دنياي تاريک ڕوون ده‌کات له خۆره تاو به‌ڕێز تره . و ئاگريش ئه‌و پێگه‌ي هه‌يه وه هه‌روه‌ها شه‌مع و چرا و هه‌ر شتێ که تاريکي لا ده‌بات ، وه هه‌موو ئه‌و ئايينانه که له سه‌ر ئه‌م پێيه دانراون .
که وابوو بنه‌ما و گێاني چاکه ، که جوانێ له خۆي گرتوه ، بواري هاوبه‌شي هۆنه‌ره‌کان و ئايينه‌کانه . به‌م بۆنه‌وه ، هه‌موو کاتێک هۆنه‌ره‌کان له قاڵبي جۆ را و جۆري ماته‌م ، نزا و پاڕانه‌وه ، شۆکرانه به جێ هێنان ، و ئه‌م جۆره شتانه خۆيان پيشان ئه‌ده‌ن ، ئايين و ڕێ و ڕه‌سم هه‌ر چي به‌ربڵاو تر و گه‌وره‌تر بێ و هه‌ر ئه‌ندازه زياتر پێوه‌ندي هه‌بێت ، و له گه‌ڵ پێوه‌ندێيه‌کاني مرۆڤ و ژينگه له بواره‌کاني سرۆشت ، مرۆڤ ساز ، ميتافيزيکي زياتر بێت ، بواره‌کاني هۆنه‌ر ، له‌ودا زۆرتره و ڕێگاي زياتري بۆ ده‌رکه‌وتني هۆنه‌ره‌کان هه‌يه . نه‌ورۆز به‌م شێوه بووه ، و به‌م شێوه‌يه .
نه‌ورۆز ، له سه‌ر زه‌وي ئێمه و له ميژووي ئێمه و له هه‌موو ئه‌و سه‌ر زه‌ويانه که خه‌ڵکيان له گه‌ڵ ئێمه هاوبه‌شن و ئاييني هاو به‌ش و وه‌ک يه‌کيان هه‌يه و جێژني درووس بووني مرۆڤ و ژياننه‌وه‌ي سرۆشت و جێژني گه‌وره‌ي ده‌رکه‌وتن و نوێ ژياننه‌وه‌يه و ئێستاش هه‌يه .
له نه‌ورۆزدا هه‌ر که‌س ده‌يه‌وێ تا ئه‌و جێگاي که ده‌توانێ ، له هه‌ر شت و هه‌ر کارێک‌دا چاکترين شته‌کان به دي بێنێ ، وه چاکيه‌کان له چاکترين و جوانترين شێوازدا و به باش‌ترين ئاره‌زوه‌کان ، پيشان بدات .
وه به‌م شێوه بوو که نه‌ورۆز له گه‌ڵ به دنيا هاتني هۆنه‌ر هاو کات بوو . وه به‌م شێوه بوو که چه‌ندين هۆنه‌ر له جۆري شانۆ ، مووسيقا ، ئاواز ، گۆتار بێژي ، نێگار کێشي ، سروود و هۆنه‌ره ده‌ستيه‌کان ، چ له ئاستي ناوچه‌يي و چ له ئاستي نه‌ته‌وه‌ێيدا له پانتايي جيهاني ئێرانيدا هه‌موو له نه‌ورۆز کاريگه‌رێيان بوو وه له کارلێکي به‌رانبه‌ري خۆيان له گه‌ڵ نه‌ورۆز ، کاريگه‌رييان له سه‌ر بووه وه له درێژه‌ي نه‌ورۆز تاکوو سه‌رده‌مي ئێمه ، هه‌ر له گه‌ڵيا به‌رده‌وامن .