• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2124
  • یەكشەممه 18/12/1392
  • رۆژژمێر :

بێڵا هەوا فێنک بێتەوه!

ئيمام سادق (ع) فەرمووي:له ڕۆژاني زۆرگەرمدا,کاتێ که بانگوێژ بۆ  وتني بانگ ئيجازەي دەويست,پێغەمبەري خودا(ص) فەرمووي:ئەبريد!ئەبريد!بێڵا با هەوا فێنکەوه بێ, نووسەر:«شێخ سەدووق»وتوويه ئەبريد,ئەبريد واتاي ئەوەيه که زوو که!

زوو که! ولاي وايه که له وشەي بەريد که واتاي نامەبەري هەيه,وەر گيراوه و له کتێبي «مەدينە تەل عليم»دا باسي لێ کردووه,بەڵام له ڕوواڵەتي ئەم باسه,وا دەردەکەوێ که مەبەست له وەشەي ئەبريد ئەبريد,به درەنگ خستنەوەي کاتي نوێژه, تا ئەوەي که هەوا فێنک بێتەوه و له گەرماي هەوا کەم بێتەوه.

باسێکيش لهکتێبي «عەلا»دا,له «موحەممد کورێ موسليم»دەڵێ: له مزگەوتي پێغەمبەري خودا(ص) خەريکي نوێژ خوێندن بووم, ئيمام باقر (ع) چاوي پێم کەوت,ماوەيک دواي ئەو ڕۆژه پێمي فەرموو:هيچ کاتێ نوێژي واجيب لەو کاتەدا مەخوێنه.ئايا لەو توندي گەرمايه,نوێژ دەخوێني؟وتم:نويژي نافيله بوو.