جێگاي عه‌قڵ له ژياني مرۆڤدا
عه‌قڵي ڕاسته‌قينه، وه‌کوو ڕووناکييهکي مه‌زنه له ده‌رووني مرۆڤدا. عه‌قڵ، بانترين حهقيقهتي هه‌ستي واتا خواي خولقێنه‌ر به مرۆڤ ده‌ناسێنێ. له ڕاستيدا عه‌قڵ کارێک ده‌کات که نيگا و سه‌رنجي مرۆڤ ته‌نيا به‌ره‌و خودا بێت و جيا له ئه‌و زاته پاک و گه‌وره بۆ شتێکيتر نه‌ڕوانێت.
ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت فه‌رموويه‌تي:(خواي ميهره‌بان عه‌قڵي خولقاند. دواي خولقاندني عه‌قڵ فه‌رمووي: سوێند به عيززهت و جهلالي خۆم مه‌خلووق و ئافرێندراويکيترم نه‌هێناوه له تۆ جوانتر و خۆشهويتتر بێت).
عه‌قڵي ڕاسته‌قينه، وه‌کوو ڕووناکييهکي مه‌زنه له ده‌رووني مرۆڤدا. عه‌قڵ، بانترين حهقيقهتي هه‌ستي واتا خواي خولقێنه‌ر به مرۆڤ ده‌ناسێنێ. له ڕاستيدا عه‌قڵ کارێک ده‌کات که نيگا و سه‌رنجي مرۆڤ ته‌نيا به‌ره‌و خودا بێت و جيا له ئه‌و زاته پاک و گه‌وره بۆ شتێکيتر نه‌ڕوانێت.
له ڕێبازي هزري و ساماني مه‌عنه‌وي و خه‌زێنه‌ي ئاييني پيرۆزي ئيسلام دا زۆر به تێر و ته‌سه‌ڵي له سه‌ر بابه‌تي عه‌قڵ باس کراوه. له برێک شوێندا گهورهپياواني ئائينيمان، عه‌قڵ وه‌کوو پيغهمبهرێکي ده‌رووني پێناسه ده‌که‌ن. بۆ وێنه ئيمام سادق دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ، له حه‌ديسێک دا ده‌فه‌رمێ:( حوججهتي خودا له سه‌ر به‌نده‌کاني خۆي، پێغه‌مبه‌ره و حوججهتي ده‌رووني له نێوان خودا بهندهکانيدا، عه‌قڵه).
عه‌قڵي ڕاسته‌قينه، وه‌کوو ڕووناکييهکي مه‌زنه له ده‌رووني مرۆڤدا. عه‌قڵ، بانترين حهقيقهتي هه‌ستي واتا خواي خولقێنه‌ر به مرۆڤ ده‌ناسێنێ. له ڕاستيدا عه‌قڵ کارێک ده‌کات که نيگا و سه‌رنجي مرۆڤ ته‌نيا به‌ره‌و خودا بێت و جيا له ئه‌و زاته پاک و گه‌وره بۆ شتێکيتر نه‌ڕوانێت
.
به پيي ئه‌و پێناسه به‌رز و مه‌زنانه وا له‌ناو ڕێبازي هزري و ساماني مه‌عنه‌وي ئاييني پيرۆزي ئيسلام دا سه‌باره‌ت به عه‌قڵ خراونه‌ته ڕوو، عه‌قل بانترين و پوڕ بايه‌خترين گه‌وهه‌ري بووني مرۆڤه و پێوهيسته مرۆڤ له هه‌موو کرده‌وه‌و چالاکييهکي تاکه‌که‌سي و به‌کۆمه‌ڵدا به‌ر له هه‌ر شتێک به پێوانه‌ي عه‌قڵ له ئه‌نجامي کرده‌وه و بهرپرسايري خۆي بڕوانێت.
ئه‌گه‌ر ءێمه له هه‌موو بوارێکي ژيانمان و له ناو هه‌موو کار و کردهوهيکدا به شێوهيکه ڕاست و دروست، ئامرازي عه‌قڵ به کار بينين، ئه‌وا ڕووبه‌ڕوو کيشه و گرفت نابينه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له شوێنێکدا فه‌رموويه‌تي:(دۆست و هاوڕێي هه‌ر کهسيک، عه‌قڵ و زانايي ئه‌وه‌و، دوژمني هه‌ر که‌سێک، جه‌هل و نه‌زانيني ئه‌و).
هه‌ڵبژێه‌ردراو له کتێبي به‌نرخي (الصحيفه الرضويه الجامعه)
سایتی ئاینی رووناک