داعش 10 زاناي ئاييني سوننه‌ي ئيعدام کرد
گرووپي تيرۆريستي داعش که کۆنتڕۆڵي مووسڵي به‌ده‌سته‌وه‌يه 10 زاناي ئاييني سوننه‌ي له‌و شاره ئيعدام کرد.
به پێي هه‌واڵي کوردپرێس؛ئه‌مرۆ شه‌مه 24ي جۆزه‌ردان،گرووپي داعش که ئێستا کۆنترۆڵي سه‌ربازي ناوه‌ندي پارێزگاي نه‌ينه‌وا و چه‌ند ناوچه‌يه‌کي ديکه‌ي عێراقي به‌ده‌سته‌وه‌يه، 10 زاناي ئاييني سوننه‌ي له به‌رده‌م مزگه‌وتي ئه‌لئه‌سه‌را ئيعدام کرد به هۆي به‌يعه‌ت نه‌کردن به‌م گرووپه‌وه.
گرووپي تيرۆريستي داعش که کۆنتڕۆڵي مووسڵي به‌ده‌سته‌وه‌يه 10 زاناي ئاييني سوننه‌ي له‌و شاره ئيعدام کرد.
داعش بانگه‌شه‌ي به‌رگري له سوننه‌ي عێراقي ده‌کرد و ماوه‌يه‌ک له‌مه‌و پێش که‌سێک به ناوي ئه‌بوو عه‌مه‌ر،به‌ناو وته‌بێژي داعش به که‌ناڵي ته‌له‌فزيۆنيي رووداوي وتبوو:بۆ به‌رگري له سوننه‌ي عێراق له‌به‌رانبه‌ر ماليکي هێرشيان کردۆته سه‌ر ئه‌و وڵاته و پارێزگاي نه‌ينه‌وايان کۆنترۆڵ کردوه.
کوردپرێس