بنه‌ماڵه‌ي تازه‌پێ‌گرتوو!
بنه‌ماڵه‌ي تازه‌پێ‌گرتوو، كاتێك تووشي هه‌ڵه و كه‌وتن ئه‌بێت كه‌س نييه پشتيواني لێ‌بكات‌و ده‌ستي بگرێت.
ره‌نگه له‌خوێندنه‌وه‌ي يه‌كه‌م‌دا ئه‌م زاراوه‌يه به‌لاتانه‌وه سه‌ير بێت. چونكوو تازه‌پێ‌گرتوو به‌منداڵێك ئه‌ڵێن كه هێدي هێدي پێي گرتووه‌و ده‌توانێ بۆ خۆي بچێت به‌رێگادا‌و له‌سه‌ر پێي خۆي راوه‌ستێ. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ي تازه‌پێ‌گرتوو ئه‌بێ چي بێت.
بنه‌ماڵه‌ي تازه پێ‌گرتوو، به‌دي‌هاتوه له‌بووك‌و زاوايه‌ك كه تازه ژيانيان ده‌س‌پێ‌كردووه‌و به‌هيوان وه‌كوو هاوسه‌ر‌و هاوڕێ پێكه‌وه‌ژيان به‌سه‌ربه‌رن.
با‌بزانين جياوازي نێوان ئه‌م دوو شته‌چي‌يه.
ره‌نگه له‌خوێندنه‌وه‌ي يه‌كه‌م‌دا ئه‌م زاراوه‌يه به‌لاتانه‌وه سه‌ير بێت. چونكوو تازه‌پێ‌گرتوو به‌منداڵێك ئه‌ڵێن كه هێدي هێدي پێي گرتووه‌و ده‌توانێ بۆ خۆي بچێت به‌رێگادا‌و له‌سه‌ر پێي خۆي راوه‌ستێ. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ي تازه‌پێ‌گرتوو ئه‌بێ چي بێت.
دياره منداڵي تازه پێ‌گرتوو له‌يه‌كه‌م رۆژه‌كاني پێ‌گرتن‌و رێ‌كه‌وتن‌دا زۆرجار ده‌كه‌وێت‌و ناتوانێ هه‌نگاوي قورس‌و قايم هه‌ڵبگرێت. له‌م كاته‌دايه كه‌باوك‌و دايك‌و هه‌موو كه‌سێكي‌تر يارمه‌تي ئه‌و ئه‌دات‌و ده‌ستي ئه‌گرێت‌و پشتيواني لێ ئه‌كات. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ي تازه‌پێ‌گرتوو، كاتێك تووشي هه‌ڵه و كه‌وتن ئه‌بێت كه‌س نييه پشتيواني لێ‌بكات‌و ده‌ستي بگرێت.
زانياران پێ‌يان وايه بنه‌ماڵه‌ي تازه‌پێ‌گرتوو پێويستي به‌ماوه‌يه‌كي 6مانگه تا يه‌ك ساڵان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ي ژن‌و مێرد به‌باشي له‌يه‌ك‌تر تێ‌بگه‌ن‌و به‌خوو‌و ره‌فتاري‌يه‌ك ئاشنا‌بن. دياره له‌و ماوه‌يه‌دا ئه‌بێت به ئيمان‌و ته‌وه‌ككول‌و عه‌شق‌و ئه‌وين ژيان به‌رێوه ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ببنه خاوه‌ن ئه‌زموون‌و تاقي‌كردنه‌وه.