• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 405
  • پێنج شەممه 26/4/1393
  • رۆژژمێر :

پەرەي کوشتني کەساني سيڤيل لە کەرتي غەززە

لە زنجيرە پەلامارەکاني فرۆکە جەنگييەکاني سوپاي ڕژێمي زايوني لە ئێوارەي ڕۆژي شەممە بۆسەر ئامانجە ناسەربازييەکان لە کەرتي غەززە، هەشت فەلەستيني ديکەش شەهيد بوون.

بەم شێوەيە بەگوێرەي ڕاگەياندني سەرچاوەکاني نەخۆشخانەيي لە غەززە ژوماري شەهيداني پەلامارەکاني پێنج ڕۆژەي سوپاي ڕژێمي زايۆني بۆسەر غەززە گەيشتوەتە 135 کەس .

لە زنجيرە پەلامارەکاني فرۆکە جەنگييەکاني سوپاي ڕژێمي زايوني لە ئێوارەي ڕۆژي شەممە بۆسەر ئامانجە ناسەربازييەکان لە کەرتي غەززە، هەشت فەلەستيني ديکەش شەهيد بوون.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي هەواڵدەريي فەرەنسا لەشاري غەززە، ئەشرەف قەدرە ، وتەبێژي وەزارەتي تەندوروستي غەززە وتي : ئەم هەشت کەسە لەوانە ئافرەتێک و تازەلاوێک، لە ناوچەکاني بريج و جباليا لە ناوەڕاست و باکووري شاري غەززە شەهيد بوونە.

هەرلەم حاڵەدا کەناڵي تەلەفزيۆني ئەقسا ڕاپۆرتي دا : فڕۆکە جەنگييەکاني ئيسرائيل بە مووشەک هاويشتني بەرەو شاري سنووري رەفەح لە باشووري غەززە، زەرەروزيانيان گەياندووەتە چەندين ماڵ و سێ فەلەستينيش بريندار بوونە.

لەلايەکي ديکەوە خەباتکاراني خۆڕاگري فەلەستين ڕايانگەياند کە شەوي يەکشەممە خولي نوێي پەلاماري مووشەکي بۆسەر تەل ئەبيب دەست پێ دەکەنەوە.

سایتی رادیو کوردی