• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 475
  • چوار شەممه 1/5/1393
  • رۆژژمێر :

ڕەخنەي ئەردوغان لە ڕژێمي زايۆني

دەوڵەتي تورکيا، ڕژێمي زايوني بە هەڕەشەيەک بۆ ئاشتي جيهاني وەسف کرد.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ماڵپەڕي ڕۆژنامەي مليەتي چاپي تورکيا، ڕەجەب تەيب ئەردوغان دوێنێ دواي بەشداري کردن لە ڕێ وڕەسمي نوێژي هەيني لە مزگەوتي معمار سيناي  ناوچەي ئاتاشەهري ئەستەمووڵ  وتي : ئيسرائيل باشتر لە هەموو دەوڵەتەکان دەزانێ کە منداڵان چۆن بکوژێت.

ناوبراو بە پێداگري لەسەر ئەمەي ئسرائيل تووشي تيرۆريزمي دەوڵەتي دەبێت، وتي : تورکيا هيچکات ناتوانێ ڕونگەي ئەرێني سەبارەت بە ئيسرائيل هەبێت.

دواي پەلاماري چوار ساڵي ڕابردووي کۆماندۆکاني سوپاي ڕژێمي زايۆني بۆ نێو گەمي تورکيايي " ماوي مەرمەرە" هەڵگري يارمەتي مرۆڤدۆستانە و چالاکاني ئاشتي خوازي نيزيک لێواري غەززە کە بووە هۆي کوژراني ژومارێک لە چالاکڤاناني ئاشتي خوازي تورکيايي، هاوکارييەکاني دوو لايەنە  پێشي پێ گيراوە.

سایتی رادیو کوردی