ئاماده‌يي هێزه‌کاني پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش
نوێنه‌رێکي پارتي ديموکراتي کوردستان له په‌رله‌ماني عێراق جه‌ختي کرده‌سه‌ر توانايي و ئاماده‌يي هێزه‌کاني پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه هێرشێکي گرووپي داعش له ناوچه کوردنشينه‌کاني عێراق.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، حه‌ميد باڤي له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ي عێراقي "الزمان" وتي: "داعش هۆشداري به کورده‌کاني مووسڵ داوه که ئه‌گه‌ر نه‌ينه‌وا به‌جێ نه‌هێڵن، ده‌کوژرێن. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ي داعش کارێکي نوێ نييه و ئێمه چاوه‌ڕوانيان له‌م گرووپه توندڕه‌وه جگه له‌مه نييه و ئاشکرايه که ئه‌م گرووپه هه‌ڕه‌شه‌ي کوشتن له دانيشتواني مووسڵ چ مه‌سێحي و چ کورد ده‌کات."
زياديشي کرد: گرووپه تيرۆريستييه‌کاني داعش له يه‌که‌مين ڕۆژه‌کاني داگيرکردني مووسڵ ده‌يانه‌وێست کۆنتڕۆڵي ناوچه کوردنشينه‌کاني ئه‌م شاره وه‌ده‌ست بکه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌يي هێزه‌کاني پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه بووه له‌مپه‌ڕێکي سه‌خت بۆ داعش و نه‌يتواني دزه بکات.
باڤي جه‌ختيشي کرد: داعش به باشي ئاگاي له تواناييه‌کاني هێزه‌کاني پێشمه‌رگه هه‌يه و ده‌زانێت که هه‌ر چه‌شنه هێرشێک بۆ سه‌ر کورده‌کان، ئه‌م گرووپه ڕووبه‌ڕووي هه‌ڕه‌شه ده‌کاته‌وه؛ چونکوو هێزه‌کاني پێشمه‌رگه، ئاماده‌ن گيان له ڕێگاي گه‌لي کورد فيدا بکه‌ن.