داعش لە قۆڵي گەرمەسێرەوە ھێرش دەکاته سهر پێشمهرگه
لێپرسراوي ئۆپراسيۆني ھێزەکاني 7ظ ي پێشمەرگە لە خانەقين و گەرمەسێر، ئاشکراي دەکات:"شەوي رابردوو چەکداراني داعش ھێرشيان بۆ سەر ھێزەکاني پێشمەرگە دەستپێکردووە."
ليوا محەمەد حاجي قادر، لێپرسراوي ئۆپراسيۆني ھێزەکاني 7ظ ي پێشمەرگە لە خانەقين و گەرمەسێر، تايبەت بە کوردپرێس رايگەياند:" چەکداراني داعش کاتژمێر يەکي شەو لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشيان بۆ سەر ھێزەکاني پێشمەرگە دەسپێکردووە".
لێپرسراوي ئۆپراسيۆني ھێزەکاني 7ظ ي پێشمەرگە لە خانەقين و گەرمەسێر، ئاشکراي دەکات:"شەوي رابردوو چەکداراني داعش ھێرشيان بۆ سەر ھێزەکاني پێشمەرگە دەستپێکردووە."
ناوبراو ئاشکراي دەکات:" لەو شەڕ و پێکدادانەدا چەندين چەکداري داعش کوژراون، بەڵام نازانن ژمارەيان چەندە، ھيچ پێشمەرگەيەکيش شەھيد نەبووە، چونکە لەحاڵەتي بەرگري و لەسەنگەردا بوون".
ليوا محەمەد حاجي قادرجەخت دەکاتەوە:"تا ئێستا لە قۆڵي گەرمەسێر و خانەقين ھێزەکاني پێشمەرگە لە خاڵەتي بەرگريدان، ھيچ ھێرشێکيان ئەنجام نەداوە".