پشتيواني کردني هه‌ندێ عه‌ره‌به ئاواره‌کاني هه‌ولێر له داعش
په‌رله‌مانتارێکي په‌رله‌ماني کوردستان داواي له سه‌رجه‌م دانيشتوواني هه‌ولێر کرد، داموده‌زگا ئه‌منييه‌کاني هه‌رێمي کوردستان ئاگادار بکه‌نه‌وه له ڕووداني هه‌ر جۆره جموجووڵێکي ناياسايي و گوماناوي له ئه‌و شاره و ڕاشيگه‌ياند: هه‌ندێ ئاواره عه‌ره‌به‌کان که په‌نايان هێناوه‌ته هه‌ولێر، به ئاشکرا پشتيواني له داعش ده‌که‌ن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: ئاواز حه‌ميد له گفتوگۆيه‌ک له‌گه‌ڵ "الشرق الاوسط"، چاپي له‌نده‌ن وتي که هه‌ندێ ده‌نگۆ که ئامانجي دژبه‌رانه‌ي له پشته‌وه‌يه، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ري هێرشي گرووپي ده‌وڵه‌تي ئيسلامي عێراق و شام (داعش) بۆ سه‌ر شاري هه‌ولێر بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه هيچ کێشه‌يه‌ک له‌م شاره بووني نييه چونکه هه‌رێمي کوردستان خاوه‌ن ديوارێکي به‌ره‌ڤاني به‌هێزه و به هيچ جۆرێک ڕێگا نييه بۆ هێرشي داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
په‌رله‌مانتاري فراکسيۆني زه‌رد له په‌رله‌ماني کوردستان، وێڕاي ئاماژه به‌وه‌ي که پاشه‌کشێ پێشمه‌رگه له هه‌ندێ ناوچه‌ي پڕ ئاژاوه‌ي عێراق، ته‌نيا به‌شێکه له پڕۆژه‌يه‌کي به‌ره‌ڤاني و سه‌ربازي حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان و زياديشي کرد: ئه‌وا من ديسانه‌وه جه‌خت ده‌که‌م که ڕه‌وشي هه‌ولێر ئاساييه و ژيان له‌م شاره، وه‌ک خۆي به‌رده‌وامه.
ڕاشيگه‌ياند: به هه‌زاران گه‌نجي کورد له‌پێناو پاراستني هه‌رێمي کوردستان و هاوکاري کردني هێزي ئاسايش و پێشمه‌رگه، خۆيان له داموده‌زگا ئه‌منييه‌کاني هه‌رێم ناونووس کردووه و ئاماده‌يي خۆشيان بۆ پاراستني گياني هاووڵاتياني کورد و ته‌نانه‌ت ئاواره عه‌ره‌به‌کان که هاتوونه‌ته هه‌رێم، ڕاگه‌ياندووه.
ئاواز حه‌ميد داواشي له خه‌ڵکي هه‌ولێر کرد: وريا بن و داموده‌زگا ئه‌منييه‌کاني هه‌رێمي کوردستان له ڕووداني هه‌ر جۆره جموجووڵێکي ناياسايي و گوماناوي له هه‌ولێر ئاگادار بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شي خسته ڕوو: هه‌ندێ زانياريمان پێگه‌يشتووه که ده‌ريده‌خات، ژماره‌يه‌کي عه‌ره‌به ئاواره‌کان که په‌نايان هێناوه‌ته هه‌رێمي کوردستان و نيشته‌جێ کراون، پشتيواني ده‌که‌ن له داعش و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌کاني.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه کاروان عه‌بدولکه‌ريم، وته‌بێژي پۆليسي هه‌ولێر بۆ ڕاگه‌ياندنه‌کان به هه‌مان هه‌واڵده‌ريي ڕاگه‌ياند: پۆليس کۆنتڕۆڵي ته‌واوي ڕه‌وشه‌که‌ي له هه‌ولێر له ده‌ست دايه و هه‌لومه‌رجي شاري هه‌ولێر ئاساييه.
وتيشي: به‌هۆي بڵاوبوونه‌وه‌ي ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ي که ئامانجي دژبه‌رانه‌يان له پشته‌وه‌يه، له‌باره‌ي هێرشي داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ژماره‌يه‌کي زۆر که‌مي خه‌ڵک ئه‌م شاره‌يان به‌جێهێشتووه.
کاروان عه‌بدولکه‌ريم جه‌ختيشي کرد: له ئێستادا هيچ جۆره مه‌ترسييه‌ک، هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکي هه‌ولێر ناکات.