سه‌رکه‌وتني ئه‌ردوغان له هه‌ڵبژارتنه‌کاني سه‌رۆک کۆماره‌تيدا
کۆميسيۆني هه‌ڵبژارتنه‌کاني تورکيا سه‌رکه‌وتني ڕه‌جه‌ب ته‌ييه ئه‌ردوغاني له هه‌ڵبژارتنه‌کاني سه‌رۆک کۆماره‌تي ئه‌م وڵاته‌دا ڕاگه‌ياند.
به پێي ڕاپۆرتي ڕۆيتێرز،کۆميسيۆني هه‌ڵبژارتنه‌کاني تورکيا سه‌ر له‌ئێواره‌ي يه‌کشه‌مه ڕايگه‌ياند: ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردوغان له هه‌ڵبژارتنه‌کاني سه‌رۆک کۆماره‌تي ئه‌م وڵاته‌دا زۆرينه‌ي ده‌نگي وه‌ده‌س هێناوه وسه‌رکه‌وتوه.
به پێي ئه‌نجامي ژماردني سه‌تي 99ي ده‌نگه‌کان،ئه‌ردوغان به وه‌ده‌س هێناني سه‌تي8/51ي ده‌نگه‌کان تواني له‌م هه‌ڵبژارتنانه‌دا سه‌رکه‌وێ.
هه‌روه‌ها به پێي جياکردنەوەي ده‌نگه‌کان ئه‌کمه‌له‌دين ئێحسانۆغڵو خه‌نيمي نه‌ياري سه‌ره‌کي ئه‌ردوغان سه‌تي6/38ي ده‌نگه‌کاني وه‌ده‌س هێناوه.
سه‌لاحه‌دين دميرتاش خه‌نيمي سێهه‌م له‌م هه‌ڵبژارتنانه‌دا که به‌ربژارێکي کورده ته‌نياسه‌تي6/9ي ده‌نگه‌کاني وه‌ده‌س هێنا.
ڕێ‌و ڕه‌سمي سوێند خواردني ئه‌ردوغان28ي ئاگۆست به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئه‌ردوغان به‌ڵێني داوه به پێچه‌وانه‌ي سه‌رۆک کۆماراني پێشوو که ده‌ورێکي ته‌شريفاتيان هه‌بوو،سه‌رۆک کۆمارێکي به‌هێز وبه‌ده‌سه‌ڵاتتر بێ.
ئه‌ردوغان ده‌سبه‌جێ دواي ڕوون بونه‌وه‌ي ئه‌نجامي هه‌ڵبژارتنه‌کان له نێو سه‌دان که‌س له لايه‌نگراني خۆي له ئه‌سته‌موڵ وتي: هه‌تائه‌و کاته‌ي ماوم، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر هه‌وڵي خۆ بۆ به‌هێزکردن وپشتگري له دێمۆکراسيه‌کي پێشکه‌وتوتر.
ئه‌وه يه‌که‌م جاره که خه‌ڵکي تورکيا به شێوه‌ي ڕاسته‌و خۆ سه‌رۆک کۆماره‌که‌يان هه‌ڵده‌بژێرن.